ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

نیوکاسڵ گواستنەوەی ئەنتۆنیۆ کۆردیرۆی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی مالاگای ئیسپانی، یانەی نیوکاسڵ یونایتد گرێبەستی فەرمی ئەنتۆنیۆ کۆردیرۆی یاریزانی ئیسپانی ڕاگەیاند.

بەگوێرەی بەیاننامەیەکه‌ی یانه‌ی نیوکاسڵ، گرێبەستەکە بۆ چەند رۆژێكی دیكه‌ی پێده‌چێت تاوه‌كو پڕۆسەی تۆمارکردنی له‌ پریمەرلیگ و یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا تەواو دەبێت، لەگەڵ وەرگرتنی ڤیزەی بەریتانیا.

ئەنتۆنیۆ لە شاری جیرێز دی لا فرۆنتێرای ئیسپانیا لە ناوچەی ئاندەلوس لەدایک بووە، یاریی بۆ یانه‌كانی کادیز، سیڤییا، ریال بیتیس و مالاگا،كردووه‌ بۆ تیپی خوار 19 ساڵانی ئیسپانیا یاری دەکات.


ئەنتۆنیۆ لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی نیوکاسڵ گوتی، بەڕاستی شانازی دەکەم گرێبه‌ستم له‌گه‌ڵ نیوكاسڵ كرد،  پەیوەندیکردن بە یانەیەکی وەک نیوکاسڵ جێگەی شانازیه‌، هیوادارم له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ بگه‌مه‌ لووتكه‌.

هه‌روه‌ها گوتیشی، زۆر دڵخۆشم و بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی یه‌كه‌م یارییم به‌ درێسی یانه‌كه‌.

پۆڵ میچڵ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی نیوکاسڵ یونایتد له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی کۆردیرۆی دەڵێت، ئەنتۆنیۆ بەهرەمەندێکی سەرنجڕاکێشە، ئێمە زۆر خۆشحاڵین كه‌ توانیمان گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه‌ به‌هره‌مه‌نده‌ بكه‌ین، توانایەکی زۆری هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button