ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤەرپوول وەڵامی یەکەمین ئۆفەری بارسێلۆنای لەبارەی فرۆشتنی لویس دیاز دایەوە

دوێنێ بارسێلۆنا پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە کردووە

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول وەڵامی یەکەمین ئۆفەری بارسێلۆنای لەبارەی فرۆشتنی لویس دیاز دایەوە، یانە ئینگلیزییەکە رەتیدەکاتەوە دەستبەرداری هێرشبەرە کۆڵۆمبییەکە بێت.

تۆڕی وەرزشی ئاتلێتیک ئاشکرایکردووە، دوێنێ یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پەیوەندییان بە یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزییەوە کردووە، بۆ ئەوەی لەبارەی فرۆشتنی لویس دیاز گفتوگۆ بکەن، بەڵام لیڤەرپوول رەتیکردووەتەوە دیاز بفرۆشێت و ئۆفەرەکەی بلاوگرانای رەتکردووەتەوە.

دەیڤد ئۆرنشتاین رۆژنامەنووسی بەریتانی ئاشکرایکردووە، لیڤەرپوول خۆی یەکلایی کردووەتەوە و ئامادە نییە لویس دیاز بفرۆشێت، بە بارسایان گوتووە لویس دیاز بۆ فرۆشتن نییە، بەڵام لە هەمان کاتدا هیچ بەرەوپێشچوونێک نییە هێرشبەرە 28 ساڵانەکە گرێبەستەکەی لەگەڵ رێدز نوێبکاتەوە، لەکاتێکدا تەنیا دوو ساڵ لە گرێبەستەکەی ماوە و هاوینی 2027 گرێبەستی دیاز لەگەڵ لیڤەرپوول کۆتایی دێت.

پێشتر رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرتس فلۆریان پلێتنبێرگ بڵاویکردبووەوە، بارسێلۆنا لەگەڵ لویس دیاز گفتوگۆی کردووە و ئەستێرە کۆڵۆمبییەکە هێشتا ئامانجێکی سەرەکی یانە کاتالوونیەکەیە لەم هاوینەدا، فلۆریان ئاماژەی بەوەش کردووە، هەرچەندە تێچووی گواستنەوەی دیاز زۆرە و بارسا رووبەڕووی کێشەی تۆمارکردنی ناویشی دەبێتەوە، بەڵام بارسێلۆنا کار لەسەر گرێبەستەکە دەکات و گفتوگۆی سەرەتاییان کردووە.

دیاز ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 70 ملیۆن یۆرۆیە و سەرەتای 2022 بەرامبەر 54 ملیۆن یۆرۆ لە پۆرتۆی پۆرتوگاڵییەوە پەیوەندی بە ریزەکانی لیڤەرپوولەوە کردووە، لەگەڵ رێدز لە 148 یاری 41 گۆڵ و 23 ئەسیستی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button