
یاریگا –
ئەلیخاندرۆ گریمالدۆی بەرگریکاری لیڤەرکوزن رایگەیاند کە بارسێلۆنا یانەی خەونەکانیەتی، بەڵام ناتوانێت ئۆفەرەکانی دیکە پشت گوێ بخات.
گریمالدۆ یەکێکە لەو ئەستێرانەی کە لەم رۆژانەدا دەنگۆی زۆر لەسەری هەبووە سەبارەت بە گرنگیدان لەلایەن تیپە گەورەکانی لالیگا، لەوانە ریال مەدرید و ئاتلێتیکۆ مەدرید و بارسێلۆنا.
لە لێدوانێکیدا بۆ مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ سەبارەت بە ئۆفەرەکانی، بەرگریکاری لیڤەرکوزن گوتی:
بارسا تیپێکە کە بە درێژایی تەمەنی لاوێتی پاڵپشتیم کردووە و گرنگییەکی زۆری پێدەدەم. گەر راستگۆ بم، من ناڵێم نەخێر بە هیچ کام لەو تیپە گەورانەی کە منیان دەوێت، هەموویان تیپێکی گەورەن و رقم لە هیچ کامیان نییە، ناشڵێم مەدرید تیپێکی خراپە، ئەوان تیپێکی گەورەن، بەڵام پێشتر گوتوومە کە هەموو تەمەنی لاویەتیم لە بارسا بەسەر بردووە و خۆشەویستییەکی زۆرم بۆ ئە یانەیە هەیە”.
ئەستێرەکەی پێشووی بێنفیکا لە لایەن ئاتلێتکۆ مەدریدەوە گرنگیەکی زۆری پێدەدرێت و یانە مەدریدیەکە دەیەوێت بەرگری چەپی یانەکەی بەهێزتر بکات بەڵام خودی یاریزانەکە خواستنی گرێبەستکردنی لەگەڵ یانەی منداڵی هەیە.