
یاریگا –
سەرۆکی ناپۆلی نهێنی ورووژێنەر لەبارەی گرێبەستی دی برۆین ئاشکرا دەکات و یانه‌كه ده‌یه‌وێت هه‌مووشتێك كۆتایی پێبهێنێت.
هاندەرانی ناپۆلی بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی کۆتایی پشووی نێودەوڵەتی دەکەن بۆ ئەوەی بە فەرمی کیڤن دی برۆین بە درێسی تیپەکەیان ببینن.
BTS 📸👑 pic.twitter.com/FR0SqwZ3r0
— Manchester City (@ManCity) May 28, 2025
پێشبینی دەکرا یاریزانە بەلجیکییەکە لەم هەفتەیەدا پشکنینی پزیشکی بۆ بكرێت، بەڵام به‌هۆی یارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا بۆ پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی 2026 به‌رامبه‌ر مه‌كدۆنیای باكور و وێلز دواخرا.
دوو هەفتە لەمەوبەر ساچا تاڤۆلیێری رۆژنامەنووسی بەلجیکی له سکای سپۆرت رایگه‌یاند، دی برۆین گڵۆپی سەوزی بۆ پەیوەندیکردن بە پاڵەوانی ئیتاڵیا داگیرساندووه، ئەمەش دوای ئه‌و یانه‌كه بووه پاڵه‌وانی ئیتاڵیا.
Kevin De Bruyne x Romelu Lukaku: a career-long bromance set to continue at Napoli. pic.twitter.com/iDl2dshX8c
— Sports Illustrated FC (@SI_FootballClub) June 4, 2025
ئۆریلیۆ دی لاورێنتیس سەرۆکی پارتێنۆپی بە لێدوانێکی یەک لە دوای یەک دەنگۆکانی هاتنی یاریزانه‌كه‌ی بۆ یانه‌كه پشتڕاستکردەوە، یەکەمیان لە 25ـی ئایاردا بوو، کاتێک لە رۆژنامەی ئیل ماتینۆدا دانی بەوەدانا کە یانەکەی گرنگی بە ئەستێرەیه‌كی مانچێستەر سیتی ده‌دات، کە گرێبەستەکەی لە 30ـی حوزەیران کۆتایی دێت.
دی لاورێنتیس لە لێدوانێکی نوێ و بە هەمان شێوە دووپاتیکردەوە کە تیپەکەی سێ مانگ لەمەوبەر دانوستانی لەگەڵ دی برۆین کردووە، لە کاتێکدا یاریزانەکە چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی یانەکەی بوو، دوای ئه‌وه‌ی سیتی بیرۆکەی نوێکردنەوەی گرێبه‌سته‌كه‌ی رەتکردەوە، ناپۆلی به‌به‌هێزی چووه نێو دانوستانه‌كان و گرێبه‌سته‌كه‌ی یه‌كلایی كرده‌وه.
دی لاورێنتیس لە لێدوانێکیدا بۆ فوتبۆڵ ئیتاڵیا گوتی، سێ مانگ لەمەوبەر دەستم بە دانوستان لەگەڵ دی برۆین کرد، بەڵام ئەمە گرنگترین گرێبەستی ژیانی وەرزشی من نییە، دی برۆین یاریزانێکی ئاست بەرزه، تەنانەت ئەگەر کەمێک تەمەنیشی گەورە بێت.
له كۆتاییدا گوتی، تیپه‌كه‌مان پێویستی به یاریزانی باش و به‌هێز هەیە،چونكه ئێمە بەشداری چوار پێشبڕکێ دەکەین و یاریزانه‌كان به‌هۆی ماندووبوونه‌وه دووچاری پێكان ده‌بن.
دی برۆین