بایرن میونشن ئەستێرەیەکی گەورەی سێریا ئەی دەگوازێتەوە
یەکەم ئۆفەر ئامادەیە..

یاریگا –
بایرن میونشن هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی رافایێل لیاو، هێرشبەری ئەیسی میلان دەستپێکردووە،
رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو نیکۆلۆ شیرا بڵاویکردووەتەوە، لە چەند رۆژی داهاتوو بایرن میونشن یەکەم ئۆفەری فەرمی بۆ گواستنەوەی رافایێل لیاو پێشکەشی ئەیسی میلان دەکات.
🚨 Excl. – #BayernMunich pushing to try to sign Rafa #Leao. Bayern are ready to submit to #ACMilan the first official bid in the next days. #transfers
— Nicolò Schira (@NicoSchira) June 4, 2025
لیاو لە هاوینی 2019 بەبڕی 49.50 ملیۆن یۆرۆ لە لیلی فەڕەنسییەوە پەیوەندی بە میلان کرد، لە هاوینی 2023 گرێبەستەکەی بۆ پێنج وەرزی دیکە و تاوەکو هاوینی 2028 نوێکردەوە.
میلان وەرزێکی خراپی بەڕێکرد و نەیتوانی بۆ هیچ پاڵەوانێتییەکی ئەوروپی سەرکەوێت، بەهۆی دۆخی ناسەقامگیری یانەکە مانەوەی ئەستێرە گەورەکان مسۆگەر نییە.
تیڤانی رێندێرسی هۆڵەندی و یاریسازی یانەکە هەنگاوێک لە پەیوەندیکردن بە مانچێستەر سیتی دوورە، داهاتووی لیاویش بەناڕوونی ماوەتەوە، باڤارییەکان دەیانەوێت سوود لە بارودۆخەکە وەربگرن و لەم هاوینە گرێبەستی ئەستێرە پۆرتوگالییەکە یەکلاییبکانەوە.
هێرشبەرە 25 ساڵانییەکە 260 یاریی بۆ ئەیسی میلان کردووە، 70 گۆڵی کردووە و 62 گۆڵی دروستکردووە. نازناوێکی سێریا ئەی و نازناوێکی جامی سوپەری ئەوروپای بەدەستهێناوە.