دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ریال مەدرید و مانچێستەر سیتی گرێبەستی دیکەیان یەکلاییکردەوە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد بۆ گواستنەوەی بڕاین ئێمبوێمۆ، ئەستێرەی برێنتفۆرد یەکەم ئۆفەری بە بەهای 45 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 10 ملیۆنی دیکە بەشێوەی زیادکراو پێشکەش کرد – ئاتلێتیک

ریال مەدرید گرێبەستی فرانکۆ ماستانتونۆ، ناوەڕاستکاری ریڤەر پلەیتی یەکلاییکردووەتەوە و تەنیا ئەوە ماوە کە پێش یاخود دوای جامی جیهانی یانەکان پەیوەندی بە یانەکە دەکات – رامۆن ئالڤارێز

لە چەند رۆژی داهاتوو بایرن میونشن یەکەم ئۆفەری فەرمی بۆ گواستنەوەی رافاێل لیاو پێشکەش بە ئەیسی میلان دەکات – نیکۆلۆ شیرا

رایان شەرقی بڕیاریداوە پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی بکات و بەهای گرێبەستەکە لەنێوان 30 بۆ 35 ملیۆن یۆرۆ دەبێت – فلۆریان پلێتنبێرگ

هیلالی سعوودی ئۆفەرێکی بە مووچەی ساڵانەی 30 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش ڤیکتۆر ئۆسیمین کردووە – تۆک سپۆرت

لیڤەرپوول دەیەوێت لە چەند رۆژی داهاتوو گرێبەستی میڵۆس کێرکێز، بەرگریکاری بۆرنمس  یەکلاییبکاتەو – سکای سپۆرتس

مانچێستەر یوناتد پرسیاری ئیمیلیانۆ مارتینێز، گۆڵپارێزی ئاستۆن ڤێلای کردووە – سکای سپۆرتس

لیڤەرپوول نایەوێت لەم هاوینە دەرستبەرداری لویس دیاز بێت – دەیلی مەیل

مانچێستەر سیتی گرێبەستی ریجانی رێندێرس، یاریسازی ئەیسی میلانی یەکلاییکردووەتەوە – سکای ئیتاڵیا

چێڵسی بەفەرمی گواستنەوەی لیام دێلاپ، هێرشبەری لاوی پێشووی ئیپسویچ تاونی راگەیاند.

بابەتی زیاتر

Back to top button