بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چێڵسی گواستنەوەی ئەستێترەیەکی دیکەی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

یانەی چێڵسی ئینگلیزی گواستنەوەیەکی دیکەی ئەنجامدا و گرێبەستەکەی بەفەرمی راگەیاند.

بەگوێرەی بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە پێگە فەرمیەکانی خۆیەوە، یانە لەندەنییەکە گواستنەوەی لیام دێلاپی راگەیاند.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، گواستنەوەی دیاپی هێرشبەر لە ئێپسویچ تاونەوە بۆ ریزەکانی بلووز تا ساڵی 2031 و بە بڕی 30 ملیۆن پاوەند بووە.

لە وردەکاریی زانیارییەکانی رۆمانۆدا ئەوە هاتووە کە گۆڵکارە 22 ساڵیەکە چێڵسی بەسەر 6 یانەی دیکەدا هەڵبژاردووە کە خواستیان بۆ گواستنەوەی پیشاندابوو.

ئەو ئاستەی دێلاپ لەگەڵ ئێپسویچ پێشکەشی کرد لەگەڵ سەرکەوتنیان بۆ پرێمەرلیگی وەرزی رابردوو کە تێیدا 12 گۆڵ و 2 ئەسێستی کرد، وای لە یانەکان کرد بە جیدی بیر لە گواستنەوەی بکەنەوە، تا لە کۆتاییدا چێڵسی گرەوەکەی بردەوە.

گواستنەوەی لیام دووەم گواستنەوەیە لەماوەی تەنها دوو رۆژدا بۆ ستامفۆردبریج. دووشەممەی رابردوو یانە شینپۆشەکەی لەندەن گرێبەستی داریۆ ئیسوگۆ یاریزانی پۆرتوگالی یانەی سپۆرتینگ لیسبۆنەی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

فەرمی؛ چێڵسی گواستنەوەی یاریزانێكی راگەیاند

 

بابەتی زیاتر

Back to top button