دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

گەورەیەکی پرێمەرلیگ وەڵامی بۆ نوێنەرەکانی نیکۆ ویلیامز نارد

Yariga App

یاریگا –

لە پرێمەرلیگەوە خواستێکی راستەقینە بۆ نیکۆ ویلیامز خراوەتەڕوو و لەرێگەی نوێنەرەکانیەوە ئاگەدارکراوەتەوە.

ویلیامز بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لە چەند وەرزی رابردوو لەگەڵ ئاتلێتیک بیلباو و، بەتایبەت لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە یۆرۆی رابردوو پێشکەشی کرد بووە جێی سەرسامی یانە گەورەکانی ئەوروپا. هاوینی رابردوو ناوبراو تەنها یەک هەنگاو لە بارسێلۆناوە نزیک بوو، بەڵام بڕیاری مانەوەی لە یانە باسکیەکەی دا. چاوەڕواندەکرێت ئەم مێرکاتۆیەش بازاڕی گەرمبێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان لە سەرچاوە نزیکەکانی چێڵسی، ئەو یانە لەندەنییە وەڵامی بۆ نوێنەرەکانی نیکۆ ناردووە.

سەرچاوەکە ئەوەشی زانیوە کە بلووز ئامادەیی پیشانداوە بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی کە 50 ملیۆن پاوەندە، بە بیلباو بدەن لەپێناو دەستکەوتنی تواناکانی ئەستێرە 22 ساڵیەکەی باڵی چەپ.

یانە لەندەنییەکە دەگەڕێتەوە بۆ چامپیۆنزلیگ و دەیەوێ ریزەکانی پڕچەک بکاتەوە بۆ ئەو پاڵەوانێتیە گەورەیە.

چاوەرواندەکرێت چێڵسی رووبەڕووی ئاستەنگ بێتەوە لە گەیشتن بە واژۆی نیکۆ، بەوپێیەی بیلباو وەرزی داهاتوو لە چامپیۆنزلیگ بەشداریی دەکات و رەنگە بەئاسانی دەستبەری ئەستێرەی یەکەمی یانەکەی نەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button