عێراقگرنگترین

لێژنەی تێهەڵچوونەوە لەبارەی تانەکەی دهۆک و سزایەکەی مەسعود میڕال بڕیاری دا

Yariga App

یاریگا –

لێژنەی تێهەڵچوونەوە لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بڕیاریدا لەبارەی سزایەکەی مەسعود میڕال راهێنەری پێشووی دهۆک پێداچوونەوە بکات و سزایەکەی کەم نەکردووەتەوە.

لێژنەی تێهەڵچوونەوە لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لەبارەی تانەکەی یانەی دهۆک لە سزایەکەی مەسعود میڕال راهێنەری پێشووی یانەکە بڕیاری داوە، سزایەکەی راهێنەرەکەی پێشووی دهۆک هەروەکو خۆی بمێنێتەوە کە بۆ ماوەی 6 مانگ لە سەرجەم چالاکییە وەرزشییەکانی عێراق سڕ کراوە.

لێژنەی تێهەڵچوونەوە لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بڕیاریداوە داوایەکەی یانەی دهۆک بۆ پێداچوونەوە بە بڕیاری سزادرانی مەسعود میڕال قبوڵ بکات، بەڵام سزایەکەی سەر مەسعود میڕالی کەم نەکردووەتەوە، ئەو راهێنەرە بۆ ماوەی شەش مانگ سڕ دەکرێت و بە پێبژاردنی 25 ملیۆن دینار سزا دەدرێت.

پێشتر لێژنەی رێککاری لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بەهۆی رووداوەکانی یاریی دهۆک و تەڵەبە بڕیاریدا مەسعود میڕال راهێنەری پێشووی دهۆک بۆ ماوەی شەش مانگ لە یاوەریکردن و راهێنەرایەتیکردنی یانەکەی سڕ بکات، بە پێبژاردنی 25 ملیۆن دیناریش سزای بدات.

فەرمی؛ سزایەکی توند بەسەر دهۆک سەپێندرا

بابەتی زیاتر

Back to top button