ریال مەدرید لەسەر داوای ئاڵۆنسۆ هەوڵی گواستنەوەی هێرشبەرێکی کڕواتی دەدات
بۆ ئەوەی شوێنی خۆسێلۆ بگرێتەوە

یاریگا –
ریال مەدرید لەسەر داوای ئاڵۆنسۆ هەوڵی گواستنەوەی ئانتی بودیمیر هێرشبەری کڕواتی دەدات.
رۆژنامەی ئاس ـی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لەسەر داوای چابی ئاڵۆنسۆ دەستی بە هەوڵەکانی کردووە بۆ ئەوەی هێرشبەرێکی هاوشێوەی خۆسێلۆ بگوازێتەوە ریزەکانی، ئانتی بودیمیر هێرشبەری کڕواتی بووەتە ئامانجی مەدریدییەکان بۆ ئەوەی شوێنی خۆسێلۆ پڕ بکاتەوە.
🚨 ¡Budimir, en la órbita del Madrid!
🔎 Se habla de interés de equipos como el Besiktas o incluso el conjunto blanco
💸 Su cláusula en este momento sería de ocho millones de euros pic.twitter.com/i4WaVOwn8C
— Diario AS (@diarioas) June 4, 2025
رۆژنامە مەدریدییەکە رایگەیاندووە، ریال مەدریدی دەیەوێت بودیمیر هێرشبەری ئۆساسۆنا بگوازێتەوە ریزەکانی، کە ئەو هێرشبەرە 33 ساڵانە لە یانەکەی نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 8 ملیۆن یۆرۆیە و ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 5 ملیۆن یۆرۆیە.
بودیمیر لەم وەرزەی لالیگا لە 38 یاری 21 گۆڵ و 4 ئەسیستی کردووە و لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لەم وەرزە24 گۆڵی بە درێسی ئۆساسۆنا کرد، کە باڵای ئەو هێرشبەرە کڕواتییە مەترێک و 90 سانتیمە.
بودیمیر رۆژی 22ـی مانبی داهاتوو تەمەنی دەبێتە 34 ساڵ و تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ ئۆساسۆنا هەیە و هاوینی 2021 لە ریال میاۆرکاوە بەرامبەر 8 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەکانی ئۆساسۆناوە کرد.
بودیمیر لەوەتەی ساڵی 2020 درێسی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ دەپۆشێت، لە 30 یاریی نێودەوڵەتی 4 گۆڵی کردووە.