ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ ئارسیناڵ رۆیشتنی کۆمەڵێک یاریزانی یانەکەی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ بەفەرمی رۆیشتنی کۆمەڵێک یاریزانی لە تیپی پیاوان و خانمانی یانەکەی راگەیاند، کە رەحیم ستێرلینگ و جۆرجینیۆ لە دیارترین یاریزانە رۆێشتووەکانی یانەکەن.

یانەی ئارسیناڵ لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی لیستی ئەو یاریزانانەی راگەیاندووە کە کۆتایی ئەم مانگە یانەکە بەجێدەهێڵن، گەنەرز ئاشکرایکردووە هەریەکە لە نێتۆ، رەحیم ستێرلینگ، جۆرجینیۆ و کیران تیێرنی یانەکە بەجێدەهێڵن و گرێبەستەکەیان نوێ ناکرێتەوە، کە رۆژی 30ـی ئەم مانگە گرێبەستەکانیان لەگەڵ ئارسیناڵ کۆتایی دێت.

یانەی ئارسیناڵ لە بەیاننامەکەیدا جگە لەوەی لیستی یاریزانە رۆیشتووەکانی بڵاوکردووەتەوە، راشیگەیاندووە لە هەوڵدان گرێبەستی تۆماس پارتی نوێبکەنەوە کە کۆتایی ئەم مانگە گرێبەستی ئەو ناوەڕاستکارە گاناییە کۆتایی دێت، بەڵام میکێل ئارتێتا دەیەوێت لە لەندەن بمێنێتەوە.

گەنەرز وەرزی رابردوو دەستبەتاڵ دەرچوو، نەیتوانی هیچ نازناوێک بەدەست بهێنێت و لەم هاوینەش تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە هیچ گرێبەستێک واژۆ بکات، بەگوێرەی سەرچاوەی میدیاکانی بەریتانیا گەنەرز لە گواستنەوەی مارتن زوبیمێندی و ڤیتۆر یۆکێرێش و بێنیامین شیشکۆ نزیکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button