ئیسپانیا

مارک بارترا باسی نهێنیەکی مێسی لە بارسێلۆنا دەکات

دوای لەدەستدانی لێدانی سزا جنێوی بەخۆی دەدا...

Yariga App

یاریگا –

مارک بارترا بەرگریکاری ریال بێتیس ئاشکرای کرد کە لیۆنێل مێسی لەکاتی لەدەستدانی لێدانی سزا لۆمەی خۆی دەکرد.

9 ساڵ بەسەر جێهێشتنی مارک بارترا لە بارسێلۆنا تێپەڕیوە، بەرگریکاری ئێستای بێتیس یادەوەرییەکی سەرنجڕاکێشی سەبارەت بە لیۆنێل مێسی ئەفسانەی بلاوگرانادا ئاشکرا کرد.

بارترا بە رۆژنامەی مارکای راگەیاند:

بیرمە لیۆنێل مێسی لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا لێدانی سزای لەدەستدا و لەناکاو بینیم لە ژووری جلگۆڕین، بە تەنیا دانیشتبوو و جنێوی بەخۆی دەدا، ئەوەندە توڕە بوو کەدرێسەکەی داکەند و بەردەوام لۆمەی خۆی دەکرد. لەناکاو لیۆنێل مێسی هەموو شتێکی لەبیرکرد و لە گێمی دووەمدا بەتەنیا بەسەر یاریگادا زاڵ بوو، ئەمەش وایکرد ببێتە باشترین یاریزانی مێژوو، بەخێرایی ساتی لاوازییەکەی تێدەپەڕاند و دەگەڕایەوە دۆخی ئاسایی دەروونی خۆی و توانی گۆڵ تۆماربکات و لە هەمان یاریی سەرکەوتین.

مارک بارترا 74 یاری شانبەشانی لیۆنێل مێسی لە بارسێلۆنا کردووە، لە مانگی شوباتی 2010 دەستیپێکرد و هەروەها دوایین یاری خۆی شانبەشانی ئەفسانەکە لە مانگی نیسانی 2016 بەرامبەر سپۆرتینگ خیخۆن کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button