ئه‌وروپائیتاڵیاسعوودیەگرنگترین

تیۆ هێرناندێز هیلال رەتدەکاتەوە و دەرگای گەڕانەوە بۆ مەدرید دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

له‌ پێناو پۆشینی درێسی یانه‌ی ریال مه‌درید تیۆ هێڕناندزی فه‌ره‌نسی و یاریزانی یانه‌ی میلان گرێبه‌ستی یانه‌ی هیلال ره‌تده‌كاته‌وه‌.

رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، تیۆ هێرناندێزی بەرگریکاری فەرەنسی بڕیارێکی سەرسوڕهێنەری داوە و یانەی هیلالی دووچاری دڵه‌راوكێ كردووه‌، ئەویش بە رەتکردنەوەی پێشنیازێکی قورس لەلایەن میلانەوە بۆ ئەوەی لەم هاوینەدا پەیوەندی بە یانەی هیلالی سعودییه‌كه‌ بکات.

لاگازێتا باسی ئه‌وه‌شی كردووه‌، تیۆ ئۆفه‌ره‌كی هیلالی به‌بڕی 18 ملیۆن یۆرۆی وه‌ك مووچه‌ی ساڵانه‌ی ره‌تكردووته‌وه‌، ده‌یه‌وێت بژارده‌ی دیكه‌ی هه‌بێت، به‌ تایبه‌ت یاریزانه‌كه‌ ئاره‌زوو ده‌كات بگه‌رێته‌وه‌ ریال مه‌درید.


رۆژنامه‌ ئیتاڵیه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌، ئەو یاریزانە نزیک بوو لە جێهێشتنی میلان دوای ئەوەی یانەكه‌ گەیشتە رێککەوتنێکی سەرەتایی لەگەڵ یانەی هیلال بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ یاریزانه‌كه‌ درێسی یانه‌ سعودیه‌ بپۆشێت و مووچه‌ی ساڵانه‌ی 18 ملیۆن یۆرۆ وه‌ربگرێت.

ئه‌م هه‌وڵه‌ی یانه‌ی هیلال لە کاتێکدایە یانه‌كه‌ ده‌یه‌وێت پێش ئەوەی لە 10ی حوزەیران بچێته‌ ئه‌مه‌ریكای و به‌شداری جامی جیهانی یانه‌كان بكات زۆرترین گرێبەستی یاریزانان دەستەبەر بکات ، ئەمەش وایکردووە كارگێری یانە سعودییەکە بخاتە ژێر فشاری کاتییەوە.

تیۆ له‌ میلان ته‌نها 4.5 ملیۆن یۆرۆ لە میلان وەردەگرێت، بڕیاری ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و گرێبه‌سته‌ ته‌نها خۆی نه‌بوو، به‌ڵكو خانه‌وانه‌ده‌كه‌شی هه‌مان بۆچوونیان هه‌بووه‌ رۆلی سه‌ره‌كیان له‌ بڕیاری ره‌تكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ هه‌بووه‌.

تیۆ بڕیاریداوه‌ په‌له‌نه‌كات له‌ چوونی بۆ سعودیه‌ و چاوه‌رێیی گرێبه‌ستی یانه‌كانی ئه‌وروپا ده‌كات و ئه‌گه‌ر ئۆفه‌رێكی باشی له‌ ریال مه‌درید یان له‌ یانه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌وروپا پێشكه‌ش بكرێت، ئه‌وا له‌ ئه‌وروپا ده‌مێنێته‌وه‌، له‌ ئه‌گه‌ری نه‌بوونی ئۆفه‌رێك كه‌ به‌ دڵی یاریزانه‌ فه‌ڕه‌نسیه‌كه‌ بێت ده‌چێته‌ سعودیه‌.

گرێبەستی تیۆ لەگەڵ میلان لە مانگی حوزەیرانی 2026 کۆتایی دێت، دانوستانەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەش بە تەواوی وەستاون، ئه‌گه‌ر میلان ئه‌م وه‌رزه‌ ده‌ستبه‌رداری نه‌بێت ئه‌وا وه‌رزی داهاتوو به‌ خۆرایی ریزی یانه‌كه‌ جێده‌هێلێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button