ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌مۆندیالی یانەکان

بۆچی رۆناڵدۆ ئۆفەرێکی گەورەی بەرازیل رەتدەکاتەوە؟

Yariga App

یاریگا –

سەرۆکی یانەی فلومینێنزی بەڕازیلی بۆ مۆندیالی یانەکان پەیوەندی بە رۆناڵدۆوە کردووە بەڵام ئەستێرە پۆرتوگالییەکە پێشنیازەکەیان رەت کردەوە.

ئامانجی یانە بەڕازیلییەکە بەهێزکردنی تیپەکەی بوو بۆ جامی جیهانی یانەکان، بەڵام خۆرخی مێندێز (بەرێوبەری کارەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ) رایگەیاند کە بریکارەکەی ئارەزووی یاریکردن لە بەرازیل ناکات.

ماریۆ بیتنکۆرت سەرۆکی یانەی فلومینێنزی ئاشکرای کرد کە پەیوەندی بە نێیمار و کریستیانۆ کردووە تاوەکوو بۆ مۆندیالی یانەکان گرێبەستیان لەگەڵدا واژۆ بکات.

لە دۆسیەی رۆناڵدۆدا پەیوەندییەکە راستەوخۆ نەبووە، بەڵکو لە رێگەی بەڕێوەبەری پێشوویەوە خۆرخی مێندێز بووە، بەڵام هیچ وەڵامێکی ئەرێنیان وەرنەگرتووە. بیتنکۆرت لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پۆدکاستەکەی “ستۆر سۆڵ” لە یوتیوب گوتی:

“پەیوەندییەکی باشم لەگەڵ خۆرخی مێندێز هەیە. سەبارەت بە ئەگەری یاریکردنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە جامی جیهانی یانەکاندا لەگەڵیدا قسەم کرد، مێندێز زۆر روون بوو کە کریستیانۆ ئارەزووی یاریکردنی لە تۆپی پێی بەڕازیلدا نییە، جەختم لەوە کردەوە کە فلومینێنزی رەنگەکانی ئاڵای پورتوگالی هەیە و یاریکردنی لە بەرازیل خەونێکە بۆ هاندەرانی ئێمە، بەڵام بیستوومە هەندێک یاریزان نیگەرانن لە توندوتیژیەکانی ریۆ دی جانیرۆ بەتایبەت دوای دزیکردنەکە یاریزانانی فلامینگۆ لە فڕۆکەخانە و تەقەکردنی ئۆتۆمبێلی گۆڵپارێزەکەیان” ئەمانە هەموو هۆکارێک بوون بۆ نەهاتنی کریستیانۆ.

دواتر بیتنکۆرت باسی لە گرێبەستکردن لەگەڵ نێیمار کرد کە گرێبەستەکەی تا 30ی حوزەیران بەردەوامە کرد و گوتی:

سەرەتا پەیوەندیم بە سانتۆسەوە کرد بۆ ئەوەی داوای مۆڵەتی دانوستان بکەم، تەنانەت ریناتۆ گاوچۆی راهێنەر قسەی لەگەڵ نێیمار کرد، نێیمار بە ئەدەبەوە وەڵامی دایەوە و گوتی پێویستە قسە لەگەڵ باوکی بکەین، منیش تەلەفۆنم بۆ سەرۆکی سانتۆس کرد و ئەو مۆڵەتی دانوستاندنی پێدام

ئۆفەرەکە بریتی بوو لە هاوبەشی کاتی بۆ نێیمار بۆ ئەوەی لە مۆندیال یاری بکات و بگەڕێتەوە بۆ سانتۆس، بەڵام بەهۆی پێویستی چاکبوونەوەی لە پێکانەکەی رەتکرایەوە.

یارییەکانی جامی جیهانی یانەکان لە 14 حوزەیران لە ئەمریکا دەست پێدەکات و فلومینێنزی یەکەم یاریی خۆی لەگەڵ بۆڕوسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی لە رێکەوتی 17 مانگ رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button