تەواو؛ لیڤەرپوول هەڵوێستی خۆی لە بەرامبەر فرۆشتنی لویس دیاز یەکلایی کردەوە
چارەنووسی ئامانجەکەی بارسێلۆنا لەم هاوینە ئاشکرا بوو

یاریگا –
لیڤەرپوول هەڵوێستی خۆی لە بەرامبەر فرۆشتنی لویس دیاز یەکلایی کردەوە، رەتیدەکاتەوە ئامانجەکەی بارسێلۆنا بفرۆشێت.
رۆژنامەی تایمز ـی بەریتانی ئاشکرایکردووە، لیڤەرپوول بە هیچ شێوەیەک ئامادە نییە دەستبەرداری لویس دیاز هێرشبەری کۆڵۆمبی یانەکەی بێت، کە چەند یانەیەکی سعوودی ئۆفەریان پێشکەشی دیاز کردووە و ئەو هێرشبەرەی لیڤەرپوول یەکێکە لە ئامانجەکانی بارسێلۆناش.
Latest on Luis Diaz future https://t.co/CbypkbkL0i
— paul joyce (@_pauljoyce) June 4, 2025
پۆل جۆیسی رۆژنامەنووسی بەریتانی ئاشکرایکردووە، لیڤەرپوول ئامادە نییە لەم هاوینە بیر لە فرۆشتنی دیاز بکاتەوە، بەڵام لە هەمان کاتیشدا بیر لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ناکاتەوە، لەکاتێکدا تەنیا دوو ساڵ لە گرێبەستەکەی ماوە و هاوینی 2027 گرێبەستەکەی دیاز لەگەڵ رێدز کۆتایی دێت.
پێشتر رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرتس فلۆریان پلێتنبێرگ بڵاویکردبووەوە، بارسێلۆنا لەگەڵ لویس دیاز گفتوگۆی کردووە و ئەستێرە کۆڵۆمبییەکە هێشتا ئامانجێکی سەرەکی یانە کاتالوونیەکەیە لەم هاوینەدا.
فلۆریان ئاماژەی بەوەش کردووە، هەرچەندە تێچووی گواستنەوەی دیاز زۆرە و بارسا رووبەڕووی کێشەی تۆمارکردنی ناویشی دەبێتەوە بەڵام بارسێلۆنا کار لەسەر گرێبەستەکە دەکات و گفتوگۆی سەرەتاییان کردووە.
دوایین پەرەسەندن؛ گفتوگۆی نێوان بارسێلۆنا و لویس دیاز دەستپێدەکات