
یاریگا –
راهێنەری داهاتووی ئینتەر میلان یەکلایی بووەوە و سیسک فابریگاس رەزامەندیی نیشان داوە ئەرکی راهێنەرایەتی یانە ئیتاڵییەکە بگرێتە دەست و شوێنی سیمۆنی ئینزاگی بگرێتەوە.
سانتی ئاونا رۆژنامەنووسی فەڕەنسی ئاشکرایکردووە، سیسک فابریگاس راهێنەری ئیسپانی یانەی کۆمۆی ئیتاڵی بە بەڵێ وەڵامی ئۆفەرەکەی ئینتەر میلانی داوەتەوە و لەبارەی بەندە کەسییەکانی لەگەڵ نێرادزۆری رێککەوتووە، ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەی میلانۆ دەگرێتە ئەستۆ، کە سیمۆنی ئینزاگی یانەکەی بەرەو سعوودیە بەجێهێشت.
🚨🔵⚫️🇪🇸 #SerieA |
❗️ Cesc Fabregas has said 𝐲𝐞𝐬 to join Inter Milan. The italian club agree personal terms with the Spanish manager
➡️ Now, Inter Milan have to reach an agreement with Como for Fabregas@footmercato pic.twitter.com/BBouCpqVTu
— Santi Aouna (@Santi_J_FM) June 4, 2025
سانتی ئاونا راشیگەیاندووە، دوای رێککەوتنی لەگەڵ فابریگاس، ئێستا دەبێت ئینتەر میلان لەگەڵ کۆمۆ دەست بە گفتوگۆ بکات بۆ ئەوەی رازی بێت دەستبەرداری راهێنەرە 38 ساڵانەکەی یانەکەی بێت.
هاوینی 2024 فابریگاس ئەرکی راهێنەرایەتی کۆمۆی گرتە دەست و تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ ئەو یانەیە واژۆکرد کە لە سێریا بییەوە بۆ سێریا ئەی سەرکەوتبوو، فابریگاس وەکو راهێنەری کۆمۆ لە خول و جامی ئیتاڵیا لە 39 یاری 13 بردنەوە و 10 یەکسان و 16 دۆڕانی بەدەستهێنا.
فابریگاس لە وەرزی رابردووی سێریا ئەی بە کۆکردنەوەی 49 خاڵ پلەی دەیەمی بۆ کۆمۆ بەدەستهێنا، کە یەکەم وێستگەی کاروانی راهێنەرایەتی خۆی بوو.