ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فێدێریکۆ کیێزا لەگەڵ یانەی داهاتووی رێکدەکەوێت

دەگەڕێتەوە ئیتاڵیا...

Yariga App

یاریگا –

فێدێریکۆ کیێزا دەگەڕێتەوە نیشتمانەکەی و پەیوەندی بە ئەیسی میلان دەکات.

رۆژنامەنووسی ئیتاڵی سێباستیانۆ سارنۆ بڵاویکردووەتەوە، فێدێریکۆ کیێزا رێککەوتنی زارەکی لەگەڵ ئەیسی میلان کردووە و ئامادەیە پەیوەندی بە یانە ئیتاڵییەکە بکات.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئێستا ئەیسی میلان گفتوگۆ لەگەڵ لیڤەرپوول دەکات تاوەکو لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە بۆ گواستنەوەی کێێزا بگاتە رێککەوتنی کۆتایی.

هێرشبەرە 27 ساڵانییەکە هاوینی رابردوو یوڤێنتوسی جێهێشت و بەبڕی 12 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد، بەڵام بەشداریی تەنیا 13 یاریی رێدزی کردووە، 466′ خولەک یاریی کردووە و 2 گۆڵ و 2 ئەسیستی کردووە.

کیێزا لە کورسی یەدەکی لیڤەرپوول بێزاربووە و بڕیاریداوە بگەڕێتەوە ئیتاڵیا،جیا لە میلان یانەکانی ئینتەر میلان، ناپۆلی و رۆما ئارەزووی گواستنەوەی یاریزانەکە دەکەن.

کیێزا پێشتر لە سێریا ئەی یاریی بۆ فیۆرێنتینا و یوڤێنتوس کردووە، بەدرێسی هەردوو یانەکە بەشداریی 324 یاریی کردووە، 77 گۆڵی کردووە و 57 گۆڵیشی دروستکردووە.

لەگەڵ خانمە پیرەکە دوو نازناوی جامی ئیتاڵیا و نازناوێکی جامی سوپەری ئیتاڵیای بەدەستهێناوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button