ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ مانچێستەر یونایتد هەنگاوەکانی گواستنەوەی دووەم ئامانجی دەستپێکردووە

ئامۆریم داوای زوو تەواوکردنی گواستنەوەکە دەکات

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد بەفەرمی گفتوگۆی سەرەتایی لەگەڵ برێنتفۆرد بۆ گواستنەوەی بڕاین ئێمبوێمۆ دەستپێکردووە.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتد ئەمڕۆ چوارشەممە پەیوەندییەکانی لەگەڵ برێنتفۆرد دەستپێکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ئۆفەرێکی پێشکەش نەکردووە.

برێنتفۆرد ئامادەیە گوێ لە ئۆفەرەکانی تایبەت بە ئێمبوێمۆ بگرێت و بەهای ئەستێرە فەڕەنسییەکە لە بازاڕەکاندا دەگاتە 60 ملیۆن پاوەند.

تۆڕە بەریتانییەکە روونیکردووەتەوە، پێشبینی دەکرێت سبەی مان یونایتد یەکەم ئۆفەری فەرمی بۆ گواستنەوەی ئێمبوێمۆ پێشکەش بکات و پڕۆسەکە زوو تەواو بکات.

ماوەیەکی زۆرە مان یونایتد چاوی لەسەر ئێمبوێمۆ داناوە و روبن ئامۆریم، راهێنەری مان یونایتد پێی وایە، بڕاین دەتوانێت بە ئاسانی خۆی لەگەڵ سیستمی نوێی یانەکە بگونجێنێت.

ئێمبوێمۆ یەکێکە لە دیارترین یاریزانانی برێنتفۆرد و هەستێک لە یانە لەندەنییەکە دروستبووە، بە گەیشتنی ئۆفەری گونجاو، برێنتفۆرد لاری لە چوونە دەرەوەی نابێت.

تاوەکو ئێستا مانچێستەر یونایتد لە مێرکاتۆی ئەم هاوینە تەنیا ماتیوس کونیای بەبڕی 62.5 ملیۆن پاوەند لە وۆڵڤز گواستووەتەوە.

تەواوبوونی پڕۆسەی گواستنەوەی کونیا پەیوەندی بە نوێکردنەوەی ڤیزای کار و تۆمارکردنی لە پرێمەرلیگ ماوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button