ئینگلتەرامۆندیالی 2026

هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە بیرۆکەیەکی جیاواز خۆی لە گەرمای ئەمریکا دەپارێزێت

Yariga App

یاریگا –

هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە رێگەیەکی تایبەت خۆی بۆ مۆندیالی ئەمریکای 2026 ئامادە دەکات.

ئینگلتەرا هێشتا نەیتوانیوە سەرکەوتنی بۆ مۆندیالی 2026 مسۆگەر بکات، کە هاوینی داهاتوو لەلایەن ئەمریکا و مەکسیک و کەنەدا میوانداری دەکرێت، بەڵام هیوادارە لە یاریی پاڵاوتنەکانی رۆژی شەممە بەرامبەر ئەندۆرا هەنگاوێکی دیکە لە ئامانجەکەی نزیک ببێتەوە.

هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە باشی ئاگاداری ئەو ئاستەنگانەیە کە بارودۆخی کەشوهەوا دەتوانێت لە مۆندیالی داهاتوودا دروستی بکات. پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما لانیکەم لە چوار شاری میواندار، بگاتە 32 پلەی سەدی، ئەمەش دەبێتە هۆی “پشوو” لە کاتی یارییەکاندا و لە خولەکەکانی 30 و 75.

توێژینەوەیەک بە سەرۆکایەتی زانکۆی کوینز بێلفاست هۆشداری داوە کە پلەکانی گەرما لە 14 یاریگا لە کۆی 16 یاریگا کە بڕیارە میوانداری یارییەکانی مۆندیال بکەن، دەتوانێت بگاتە ئاستێکی “مەترسیدار” کە 28 پلەی سەدییە.

ئێستا کەناڵی ESPN لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە و دەڵێت، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا “خێمەی تایبەت کە گەرمی دەستکردی هەیە”ی بەکارهێناوە بۆ ھاوشێوەکردنی بارودۆخی کەشوهەوای ھاوینی داهاتوو لە ئەمریکا بۆ ئەوەی یاریزانەکان بتوانن بە باشی خۆیان بۆ پاڵەوانێتییەکە ئامادە بکەن.

هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بڕیارە شەممە کاتژمێر 19:00 بە کاتی هەولێر رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئاندۆرا ببێتەوە. ئینگلتەرا بە کۆ کردنەوە 6 خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەی دەیەمە و بردنەوەی لەم یارییە هەنگاوێک لە گەیشتن بە مۆندیالی ئەمریکای نزیکتر دەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button