ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

بەدواداچوونی دارایی؛ مەترسی دوورخستنەوەی بارسێلۆنا لە چامپیۆنزلیگ هەیە

رۆژنامەی تایمز وردەکاری لێکۆڵینەوەکانی دارایی یوێفا ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

پێناچێت کێشەکانی دارایی بارسێلۆنا بەمزووانە کۆتاییانبێت، رۆژ دوای رۆژ کێشە و هاوکێشەی قووڵی لێپەیدا دەبێت.

هەرچەندە بارسێلۆنا بەبردنەوەی نازناوی لالیگا، شوێنێکی لە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو مسۆگەرکردووە، بەڵام بەهۆی پێشێلکردنی یاسای دارایی خاوێنی یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا، لەوانەیە لە چامپیۆنزلیگ دووربخرێتەوە.

یوێفا پڕۆسەی وردبینی تۆمارەکانی بارسای دەستپێکردووە و لە ئەگەری پشڕاستکردنەوەی پێشێلکارییەکان بە توندی سزادەدرێت.

بۆچی یوێفا لێکۆڵینەوە لە بارسێلۆنا دەکات؟

رۆژنامەی تایمز بڵاویکردووەتەوە، پێشتر یوێفا بارسێلۆنای بە 500 هەزار یۆرۆ سزادابوو، ئەمەش بەهۆی پێشکەشکردنی زانیاری هەڵە لەبارەی داهاتی فرۆشتنی 10%ی پشکەکانی مافی پەخشی تەلەڤزیۆنی لە ساڵی 2022.

بارسێلۆنا پڕۆسەی فرۆشتنەکەی خستبووە ژێر تۆماری ”داهاتەکانی کارپێکردنی دیکە”، بەڵام یەکێتیی ئەوروپا بە نووسراوێکی فەرمی داوای لە بارسێلۆنا کرد، خەرجییەکە بخاتە ژێر هاوپۆلی لەدەستدانی سامانی نامەعنەوی، ئەمەش بووە هۆی لەدەستدانی شایستەیی باشترکردنی دۆخی یانەکە بەگوێرەی یاساکانی یاریی خاوێن.

بارسێلۆنا جارێکی دیکە هەمان پڕۆسەی دووبارەکردەوە، کاتێک پشکی 15%ی مافی پەخشی تەلەڤزیۆنی بەبڕی 400 ملیۆن یۆرۆ فرۆشت، ئەمەش ترسی لای یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا دروستکرد. بەهۆی دووبارەبوونەوەی پڕۆسەکە، ئێستا یوێفا خەریکە ئامادەکاری بۆ سزادانی توندی یانە ئیسپانییەکە دەکات.

یوێفا دەتوانێت چ سزایەک بەسەر بارسا بسەپێنێت؟

بەگوێرەی رۆژنامە بەریتانییەکە، یوێفا یانەکەی لە دووبارەکردنەوەی پێشێلکارییەکە ئاگادارکردووەتەوە و لەوانەیە یەکێک لەم سزایانەی خوارەوە بدرێت؛

  • کەمکردنەوەی ژمارەی یاریزانانی بارسێلۆنا لە پاڵەوانیەتییەکانی ئەوروپا (ژمارەی یاریزانەکان بەراورد بە یانەکانی دیکە کەمتر دەبێت).
  • سزایەکی دارایی هاوشێوەی سزای یەکەم بەبڕی 500 هەزار یۆرۆ.
  • کەمکردنەوەی ژمارەی خاڵەکانی یانەکە بەر لەدەستپێکردنی پاڵەوانیەتییەکە.

سەپاندنی هەرجۆرە سزایەک، زیانێکی زۆر بە بارسێلۆنا دەگەیەنێت، چونکە یانەکە هەموو هەوڵێکی بۆ گەڕانەوەیە بۆ یانەکانی پێشەنگی کیشوەرەکە.

لێکۆڵینەوە لەگەڵ یانەکانی دیکە کراوە؟

رۆژنامەکە جەختیکردووەتەوە، یوێفا خەریکی لێکۆڵینەوەی وردی داراییە لەگەڵ چێڵسی و ئاستۆن ڤیلا، هەرچەندە پێشێلکارییەکانی هەردوو یانە ئینگلیزییەکە دووبارەنین، بۆیە پێشبینی سزایەکی کەمتریان لێدەکرێت و بارسا دەخاتە خانەیەکی جیاوازەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button