دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ئەستێرەیەکی گەورەی پرێمەرلیگ دەچێتە سعوودیە
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

لەوانەیە تۆتنهام دەستبەرداری ئەستێرەیەکی گەورە ببێت، زوبیمێندی خەریکە ریال سۆسیداد جێدەهێڵێت و ئینزاگی ماڵئاوایی دەکات…
سۆن هیونگ مین، ئەستێرەی تۆتنهام بووەتە ئامانجی چەند یانەیەکی سعوودی و سپێرز ئامادەیە بە پارەی کاش دەستبەرداری ببێت – تێلێگراف
جەیدن سانچۆ لەوانەیە مانچێستەر یونایتد جێبهێڵێت و پەیوەندی بە هیلال، ئیتیحاد یان نەسڕ بکات – میرەر
مارتن زوبیمێندی باس لەبوونی بژاردەی دیکە دەکات و ئەمەش گومانی پەیوەندیکردنی بە ئارسیناڵ زیادکردووە – مێترۆ
بڕاین ئێمبوێمۆ چاوی لە وەرگرتنی مووچەی هەفتانەی 250 هەزار پاوەندە لە مانچێستەر یونایتد، ئەم مووچەیە پێنج جار ئەوەندەی مووچەی ئێستایەتی لە برێنتفۆرد – تایمز
فلۆریان ڤیرتز لە پەیوەندیکردن بە لیڤەرپوول زۆر نزیکبووەتەوە – یاریگا
ئینتەر میلان پەیوەندی بە کۆمۆ کردووە، تاوەکو رێگەی گفتوگۆی لەگەڵ سێسک فابرێگاس پێبدەن – سکای ئیتاڵیا
ئاڕۆن رامسدەیڵ، گۆڵپارێزی ساوسامتن گفتوگۆی سەرەتایی لەگەڵ وێستهام یونایتد کردووە و لەوانەیە بە 20 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە یانەکەی لەندەن بکات – تۆک سپۆرت
لوکا مۆدریچ بە زارەکی لەگەڵ ئەیسی میلان رێککەوتووە و دوای مانگێکی دیکە دەبێتە میلانی – جیانلوکا دی مارزیۆ