ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی؛ سانچۆ لە رێگەی پەیامێکەوە دۆخی خۆی یەکلاییکردەوە

Yariga App

یاریگا –

جەیدن سانچۆ لە رێگەی بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە پێگەکانی سۆشیاڵ مێدیا دۆخی خۆی یەکلاکردەوە.

سانچۆ کە لە ساڵی 2021 لە دۆرتموندەوە گواسترایەوە بۆ مانچێستەر یونایتد، تا ئێستا دووجار بەخواستن نێدراوەتە دەرەوەی ئۆڵدترافۆرد. جارێک بۆ یانە ئەڵمانییەکەی پێشووی و هاوینی رابردووش بۆ یانەی چێڵسی.

لە پەیامەکەیدا یاریزانە ئینگلیزیەکە سوپاسی چێڵسی کردووە، ئەوەش واتا جارێکیتر دەگەڕێتەوە بۆ مان یونایتد. وەک نووسیویەتی

سوپازگوزارم بۆ ئەو ئەزموونە. خۆشەویستیی زۆرم بۆ هەمووان لە هاوتیمەکانم، ستاف و هاندەران کە وایان لێکردم هەست بکەم ماڵی خۆمە. هیوای سەرکەوتن بۆ یانەکە دەخوازم لە داهاتوودا. پێزانینی زۆرم، سوپاس بلووز.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، سانچۆ دەگەڕێتەوە بۆ مان یونایتد. ئەوەش دوای ئەوەی کە چێڵسی مەرجی کڕینەوەی کارانەکرد کە 25 ملیۆن پاوەند بوو. بەوەش یانە لەندەنییەکە بڕی 5 ملیۆن بە مان یو دەدات وەک نرخی سزای مەرجەکە کە پێشتر لەسەری رێککەوتبوون.

یاریزانە لەگەڵ چێڵسی 42 یاریی لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا ئەنجامدا توانی 5 گۆڵ و 10 ئەسێست بکات. هاوکارێکی گەورەی بلووز بوو لە بردنەوەی کۆنفرانسلیگ.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button