بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سبەی مۆدریچ واژۆ لەسەر گرێبەستی یانە نوێیەکەی دەکات

Yariga App

یاریگا –

لوکا مۆدریچ هەرزوو لەلایەن یانە دیارەکانی ئەوروپاوە خواستی پیشاندرا دوای ماڵاوایی کردنی لە ریال مەدرید لە کۆتایی وەرزی رابردوو.

مۆدریچ وەڵامی ئۆفەرەکەی ئەیسی میلانی دایەوە

لە چەند رۆژی رابردوودا پەرەسەندنی خێرا روویدا کاتێک ئەیسی میلان پەیوەندییان بە ئەفسانە کڕواتیەکەوەکرد بۆ گواستنەوەی بۆ ریزەکانی رۆسۆنێری.

مۆدریچ وەڵامی ئۆفەرەکەی ئەیسی میلانی دایەوە

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە جیانلوکا دی مارزیۆی رۆژنامەنووسی سکای بڵاویکردووەتەوە، دوای پێشڤەچوونە خێراکانی میلان و “بەڵێ” دەستبەجێکەی لوکا، سبەی یانە ئیتاڵییەکە واژۆی ئەو یاریزانە بەدەستدەهێنێت.

مۆدریچ کە مانگی سێبتەمبەری ئەمساڵ تەمەنی دەبێتە 40 ساڵ، ماوەی 22 ساڵە وەک یاریزانی پیشەگەر دەرکەوتووە کە یەکەم جار لە 2003-2008 لە ریزەکانی دینامۆ زەگرەبی وڵاتەکەی، پاشان تۆتنهام لە 2008-2012 پیش ئەوەی کاروانە پڕ لە دەستکەوتە خەیاڵییەکەی لەگەڵ ریال مەدرید دەستپێبکات کە خۆی لە 28 نازناو بینیەوە لەنێویاندا 6 چامپیۆنزلیگ بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button