بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

زوبیمێندی لەلایەن ئاڵۆنسۆوە پەیوەندی پێوەکراوە؟ یاریزانەکە وەڵام دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

مارتن زوبیمێندی رووبەڕووی پرسیارە چاوەڕوانکراوەکە کرایەوە سەبارەت بە ئەگەری پەیوەندیکردنی بە ریال مەدریدەوە لە گواستنەوەکانی هاوینەدا.

یاریزانە ئیسپانییەکەی ریال سۆسیداد یەکێکی دیکەیە لەو ناوانەی کە هاوین چاوەڕێی بازاڕێکی گەرمی لێدەکرێت. ئەو کە هاوینی رابردوو یەک هەنگاو لە لیڤەرپوولەوە دووربوو، ئێستا یەکێکە لە ئامانجەکانی چابی ئاڵۆنسۆی راهێنەری تازە دەستبەکاربوو لە یانە مەدریدیەکە.

لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی پیێنجشەممەی ئەم هەفتەیە بەرامبەر فەڕەنسا لە چوارگۆشەی زێڕینی نەیشنزلیگ، پرسیاری لێکرا ئایا لەلایەن ئاڵۆنسۆوە پەیوەدنی پێوەکرابێت، وتی

داهاتووم؟ هاوینێکی درێژ لەپێشە و نازانم چۆن دوایی دێت.

گوایە چابی ئاڵۆنسۆ پەیوەندی پێوەکردبێتم؟ من هەمیشە وتوومە کە ئەو نموونەی باڵای منە. مایەی شانازیی بوو بۆ من کاتێک لە ریال B راهێنەرم بوو. دەربارەی ئەوەی کە پەیوەندی پێوەکردبێتم، نامەوێ هیچ لەو بارەیەوە بڵێم. من زیاتر باسی ئێستا دەکەم. وەک بێڕێزیەک وایە من لەسەر ئەوە قسە بکەم لەکاتێکدا لە ئەرکە نێودەوڵەتییەکەمدام.

هەر لە درێژەی کۆنفرانەسەکەیدا یاریزانە 26 ساڵییەکەی هێڵی ناوەند قسەی لەسەر ئەو دەنگۆییانەش کرد کە گوایە لە ئارسیناڵ نزیکبووەتەوە، بەتایبەت دوای بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەک لە کەناراوەکانی ئیسپانیا و وتی

ئەو وێنانەی کە لە کەناراوەکانی ئیسپانیا بڵاومکردەوە لەکاتێکدا دەنگۆ هەبوو لە لەندەن بم بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشیکی بۆ ئارسیناڵ؟ بەڵێ، بۆیە ئەو وێنانەم بڵاوکردەوە تا روونی بکەمەوە دەنگۆیەکان راست نەبوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button