بڕونۆ فێرناندێش هەمووشتێکی لەبارەی ئۆفەرەکەی هیلالەوە راگەیاند

یاریگا –
برونۆ فێرناندێش لەبارەی ئەو دەنگۆییانەی چەند رۆژێکە بەتوندی دەیسبەستنەوە بە جێهێشتنی مان چێستەر یونایتد و پەیوەندیکردنی بە هیلالەوە، بێدەنگی شکاند و راستییەکانی ئاشکراکرد.
چەند رۆژێکە سەرچاوە جیاوازەکان باس لە نزیکبوونەوەی هیلال و ئەستێرەکەی مان یونایتد دەکەن گوایە بە ئۆفەرێکی خەیاڵی رەزامەندیی یاریزانەکەیان بەدەستهێناوە.
فێرناندێس سێ مەرج بۆ هیلال دادەنێت؛ جێبەجێ نەکرێت وازم لێبێنن
بەڵام لە نوێترین لێدانیدا کە پێش یارییەکەی سبەی شەویانە بەرامبەر ئەڵمانیا، ناوەراستکارە پۆرتوگالییەکە لە زاری خۆیەوە راستیەکانی درکاند و وتی
سەرۆکی هیلال پەیوەندی پێوەکردم، بەڵام رەتمکردەوە.
لەگەڵ روبن ئامۆریم قسەم کرد و داوای لێکردم نەڕۆم. مانچێستەر یونایتد نەیانویست من بفرۆشن. یانەکە پێویستی بە پارە نییە. ئەگەریش خۆم بمویستبایە، ئەوا رێگەیان دەدام.
بەو لێدوانەی فێرناندێش، یەکلاییکردەوە کە هێشتا خواستی لە یاریکردن لە ئەوروپا و کێبڕکێ گەورەکاندا و هەیە و لە لێدوانەکەشیدا جەختی لەسەر ئەو ویستەی خۆی کردەوە.
🚨 Bruno confirms exclusive story on rejecting Al Hilal: “The president called me, I’ve rejected”.
“I spoke to Amorim. He asked me not to go. Manchester United didn’t want to sell me. And they don’t need the money. But if I had wanted to leave, they would have made it happen”. pic.twitter.com/F1tkTzhas9
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) June 3, 2025
سەرباری خراپی یانەکەی و بێبەشبوون لە هەر نازناوێک، هێشتا برونۆ باشترینی وەرزەکەیان بوو. بەجۆرێک لە 57 یاریی سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا بەشداری 38 گۆڵی کرد (19 گۆڵ و 19 ئەسێست).
سبەی شەو کاتژمێر 22:00 بە کاتی هەرێمی کوردستان هەڵبژاردەی پۆرتوگال دەبێتە میوانی ئەڵمانیا لە میانی یاریی پێش کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا.