فەرمی؛ ئینتەر میلان رۆیشتنی راهێنەرەكەی راگەیاند

یاریگا –
یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی دوورخستنەوەی سیمۆنی ئینزاگی راهێنەری یانەكەی راگەیاند.
Comunicato di FC Internazionale Milano#FCIM
— Inter ⭐⭐ (@Inter) June 3, 2025
ماڵپەڕی فەرمی ئینتەر میلان رایگەیاند بە رەزامەندی هەردوولا گرێبەستی سیمۆنی ئینزاگی هەڵوەشایەوە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، سیمۆنی ئینزاگی پەیوەندی بە هیلالی سعودیەوە دەكات و ئەركی راهێنەرایەتیكردنی ئەو یانەیە وەردەگرێت.
ئینتەر میلان وەرزی رابردوو نەیتوانی هیچ نازناوێک بباتەوە و وەرزێكی سفر نازناوی بەڕێكرد.
لە یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر پاریس سانجێرمان بە ئەنجامێكی گەورە و بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام شكستیهێنا و لە یاریی كۆتایی جامی ئیتاڵیاش بە سێ گۆڵی بێ وەڵام بە ئەیسی میلان دۆڕا و هەروەها سوپەری ئیتاڵیاش بەرامبەر میلان شكستیهێنا.
ئینزاگی وەک راهێنەری ئینتەر 217 یارییكردووە و 141 یاریی براوە بووە و 41 یاریی یەكسان بووە و 45 یارییش دۆڕاوە.