ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سیمۆنی ئینزاگی داهاتووی خۆی یەكلاییكردەوە

Yariga App

یاریگا –

سیمۆنی ئینزاگی راهێنەری ئیتاڵی یانەی ئینتەر میلان بڕیاریداوە پەیوەندی بە هیلالی سعوودیەوە بكات.

فابریزیۆ رۆمانۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی ئاشكرایكرد، لەم هەفتەیەدا سیمۆنی ئینزاگی وەک راهێنەری نوێی هیلال دەستنیشاندەكرێت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، هەموو شتێک كۆتاییهاتووە و لەم هەفتەیەدا گرێبەستەكە رادەگەیەندرێت.

گرێبەستەكەی بۆ ماوەی سێ ساڵ و تاوەكو 2028 دەبێت و ئینزاگی مووچەیەكی گەورە لە هیلال وەردەگرێت.

ئینتەر میلان وەرزی رابردوو بە راهێنەرایەتیكردنی ئینزاگی نەیتوانی هیچ نازناوێک بباتەوە و وەرزێكی سفر نازناوی بەڕێكرد.

لە یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر پاریس سانجێرمان بە ئەنجامێكی گەورە و بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام شكستیهێنا و لە یاریی كۆتایی جامی ئیتاڵیاش بە سێ گۆڵی بێ وەڵام بە ئەیسی میلان دۆڕا و هەروەها سوپەری ئیتاڵیاش بەرامبەر میلان شكستیهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button