ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
فەرمی؛ یاریزانێكی لیڤەرپوول پەیوەندی بە برێنتفۆردەوە كرد

یاریگا –
یانەی برێنتفۆردی ئینگلیزی بەفەرمی گواستنەوەی كۆوامین كێڵێهەر گۆڵپارێزی ئێرلەندی یانەی لیڤەرپوولی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.
هەژماری فەرمی برێنتفۆرد لە پلاتفۆرمی ئێكس پەیوەندیكردنی گۆڵپارێزە 26 ساڵانەكەی بە یانەكەیانەوە راگەیاند.
Fáilte, Caoimhín 🇮🇪 pic.twitter.com/gABMjf6oKV
— Brentford FC (@BrentfordFC) June 3, 2025
كێڵێهەر بە گرێبەستێک بە بەهای 18 ملیۆن پاوەند و بۆ ماوەی شەش ساڵ و تاوەكو 2031 پەیوەندی بە برێنتفۆردەوە كرد.
گۆڵپارێزە 26 ساڵانەكە لەگەڵ لیڤەرپوول 67 یاریی كردووە و 24 كلین شیتی هەبووە و 79 گۆڵی لێكراوە.