فەرمی؛ بایەر لیڤەركوزن گۆڵپارێزێكی گواستەوە ریزەكانی

یاریگا –
یانەی بایەر لیڤەركوزنی ئەڵمانی گواستنەوەی مارک فلێكن گۆڵپارێزی هۆڵەندی یانەی برێنتفۆردی ئینگلیزی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.
هەژماری فەرمی بایەر لیڤەركوزن لە پلاتفۆرمی ئێكس پەیوەندیكردنی گۆڵپارێزە 31 ساڵانەكەی بە ریزەكانی یانەكەیانەوە راگەیاند.
Mark Flekken joins Bayer 04 on a deal until 2028 from Brentford! ⚫🔴 pic.twitter.com/9hOIa8OSYe
— Bayer 04 Leverkusen (@bayer04_en) June 3, 2025
فلێكن لە هاوینی 2023 لە ریزەكانی فرایبۆرگەوە بە بەهای 13 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە برێنتفۆردەوە كرد. لەگەڵ ئەو یانەیە بەشداری 77 یاریی كرد و 15 یاری تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتووەتەوە و 123 گۆڵی لێكراوە.
فلێكن بە گرێبەستێک بۆ ماوەی سێ ساڵ و تاوەكو ساڵی 2028 و بە بەهای 10 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانە ئەڵمانیەكەوە كرد.
بایەر لیڤەركوزن لە دوای كۆتاییهاتنی وەرز رۆیشتنی چابی ئاڵۆنسۆی لە راهێنەرایەتیكردنی یانەكە راگەیاند و ئێریك تێن هاخ راهێنەری پێشووی مانچێستەر یونایتد جێگای گرتەوە.