بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

چارەنووسی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە نەسڕی سعوودی یەکلاییبووەوە

گەرەنتی تەواو بە هێرشبەرە پۆرتوگاڵییەکە دراوە

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بڕیاریداوە لە یانەی نەسڕی سعوودی بمێنێتەوە و لەگەڵ یانەکەی لەبارەی پڕۆژەی داهاتوویان گەیشتووەتە رێککەوتن.

سانتی ئاونا رۆژنامەنووسی فەڕەنسی ئاشکرایکردووە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی نەسڕی سعوودی بڕیاریداوە لە یانەکەی بمێنێتەوە و گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە، کە کۆتایی ئەم مانگە گرێبەستەکەی لەگەڵ نەسڕ کۆتایی دێت.

رۆژنامەنووسە فەڕەنسییەکە رایگەیاندووە، سندووقی وەبەرهێنانی گشتی لە سعوودیە گەرەنتی تەواوی بە کریستیانۆ رۆناڵدۆ داوە، تیپێکی رکابەر بۆ وەرزی داهاتوو بۆ یانەی نەسڕ دروست بکات، دەسەڵات بە کریستیانۆش دراوە لەبارەی گرێبەستە نوێیەکانی ئەم هاوینەی نەسڕ بڕیار بدات.

سانتی ئاونا ئاشکرایکردووە، یانەی نەسڕ بەڵێنی بە کریستیانۆ رۆناڵدۆ داوە، لەم هاوینە بەلایەنی کەمەوە سێ بۆ چوار یاریزانی ئەستێرە بباتە ریزەکانی و بەڕێوەبەرێکی وەرزشی نوێش بۆ یانەکە دابنرێت، بەڵێنیان بە رۆناڵدۆ داوە یاریزانێکی دڵی بەرگری و ناوەڕاستکارێک و باڵێکی چەپ بۆ نەسڕ بگوازنەوە.

سانتی ئاونا ئاشکرایکردووە، نەسڕ ئامادەیە دەستبەرداری سادیۆ مانێ و مارسیلۆ برۆزۆڤیچ و ئێمریک لاپۆرتی و ئۆتاڤیۆ بێت، ئەگەر ئۆفەری گونجاویان پێبگات.

دۆن لەگەڵ نەسڕ بەشداری 105 یارییكردووە و توانیویەتی 93 گۆڵ بكات و 19 گۆڵیش درووست بكات، کە لە زستانی 2022 بە گرێبەستێكی ئازاد لە ریزەكانی مانچێستەر یونایتدەوە پەیوەندی بە نەسڕی سعوودیەوە كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button