تێرشتیگن بە مەرجێک ئامادەیە لە بارسێلۆنا بڕوات

یاریگا –
تێرشتیگن ئامادەیە بە مەرجێک لە بارسێلۆنا بڕوات، کە لەلایەن یانەی هیلالی سعوودییەوە گرنگی پێ دەدرێت.
ڤیکتۆر ناڤارۆ رۆژنامەنووسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، مارک ئاندرێ تێرشتیگن گۆڵپارێزی ئەڵمانی بە مەرجێک ئامادەیە ئەم هاوینە ریزەکانی یانە کەتەلۆنییەکە بەجێبهێڵێت، کە بلاوگرانا نزیکە خوان گارسیا گۆڵپاریزی ئیسپانیۆل بباتە ریزەکانی و بیکاتە گۆڵپارێزی یەکەمی یانەکەی.
Y ahora lo siguiente es el tema Ter Stegen
Mundo Deportivo, que siempre digo es el BOE, va a gas con el tema de que no sigue. Evidentemente con las mejores fuentes del Barça
TEK y Joan. Prou. Nadie más
Ter Stegen mantiene que él no se va del club. Que contrato hasta 2028
— Víctor Navarro (@victor_nahe) June 3, 2025
ڤیکتۆر ناڤارۆ لە رادیۆی کادێنا کۆپی ئیسپانی رایگەیاندووە، تێرشتیگن ئامادەیە بارسێلۆنا بەجێبهێڵێت، ئەگەر تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەی مووچەکەی پێبدرێت، کە گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە سێ ساڵ لە گرێبەستەکەی ماوە و دەیەوێت تاوەکو هاوینی 2028 تەواوی مووچەکەی پێبدرێت.
رۆژنامەی سپۆرتـی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، یانەی هیلالی سعوودی گرنگی بە مارک ئاندرێ تێرشتیگن گۆڵپارێزی بارسێلۆنا دەدات، کە بەهۆی گواستنەوەی خوان گارسیا پێگەی گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە لە بارسێلۆنا لەق بووە.
دوێنێ دووشەممە رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردبوو، بارسێلۆنا بەنیاز نییە مارک ئاندرێ تێرشتیگن ناچار بکات یانەکە بەجێبهێڵێت، دیکۆ بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە چاوەڕێ دەکات دوای راگەیاندنی گرێبەستی خوان گارسیا گۆڵپارێزی ئیسپانیۆل، لەگەڵ شتیگن کۆببێتەوە و هەڵوێستی خۆی پێ رابگەیەنێت، کە پێشبینی دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوو بلاوگرانا گرێبەستی گارسیا رابگەیەنێت.
شتیگن (33 ساڵان) تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ بارسێلۆنا ماوە و بەگوێرەی زانیارییەکانی فلۆریان پلێتینبێرگ رۆژنامەنووسی ئەڵمانی، شتیگن بڕیاری داوە لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە و یانەکە بەجێنەهێڵێت.