مانچێستەر سیتی نزیكه گرێبه‌ستی ریندەرز كۆتایی بهێنێت و میلان کار لەسەر جێگرەوەیەک دەکات

یاریگا –
یانه‌ی مانچێستەر سیتی نزیکە لە گواستنەوەی ڕیندەرز، میلان کار لەسەر جێگرەوەیەک دەکات
بەپێی هەواڵێکی تۆڕی سكای سپۆرت، پێشبینی دەکرێت، له نزیكترین كات مانچێسته‌ر سیتی دووه‌م ئۆفه‌ری بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه پێشكه‌شی میلان ده‌كات.
لە سەرەتای مانگی ئازاردا، ڕیندەرز گرێبەستەکەی لەگەڵ میلان تاكو ساڵی 2030 درێژکردەوە، مووچەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو لە 1.7 ملیۆن یۆرۆوە بۆ 3.5 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵێکدا زیادیکرد
سكای ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، كارگێری رۆسۆنێری دەیەوێت ئەو یاریزانە بهێڵێتەوە، بەڵام ئەگەر مان سیتی ئۆفەرێک كه‌متر نه‌بێت له 75 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بکات، رەتکردنەوەی زۆر قورس دەبێت، هەفتەی ڕابردوو ئۆفەری سیتی بە نزیکەی 60 ملیۆن یۆرۆ پێشكه‌ش كرا، به‌ڵام یانه ئیتاڵیه‌كه ئه‌م ئۆفه‌ره‌ی ره‌تكرده‌وه چاوه‌رێ ده‌كرێت سیتی ئۆفه‌رێكی دیكه پێشكه‌ش بكات.
Milan birkaç gün içerisinde transfer konusunda çok hareketli günler yaşayacak.
Manchester City’nin Tijjani Reijnders için ikinci teklifini yapması beklenirken Milan 75 milyon euroluk bu teklifi beğenmeyebilir.
(@PietroMazzara) pic.twitter.com/jgovvV1gxy
— L’Europe (@leuropefootball) June 3, 2025
ئامانجی پیپ گواردیۆلا، گواستنەوەی ریندەرزە پێش جامی جیهانی یانەکانه، کە لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیران لە ئەمریکا دەستپێدەکات و یانه‌كه پەلە دەکات لە داخستنی گرێبەستەکە، بەڵام پێویستە ئۆفەرێکی باشتر پێشکەش بکات کە لەگەڵ داواکارییەکانی میلان بگونجێت.
میلان بەشێک لەو پارەیە بەکاردەهێنێت بۆ گواستنەوەی ساموێل ریچی یاریزانی یانەی تۆرینۆ كه رۆسۆنێری لە مانگی یەکی ساڵی رابردوو له هه‌وڵدایه گرێبەستی لەگەڵدا بکات.
پێدەچێت میلان لە ئێستاوە ڕێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ میلان هەبێت، ئەوەی ئێستا دەمێنێتەوە رێککەوتنە لەگەڵ كارگێری یانەی تۆرینۆ کە داوای 30 بۆ 35 ملیۆن یۆرۆ له میلان ده‌كات.