ئیسپانیاگرنگترین

ئەنجوومەنی یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی بەهۆی پێناڵتییەکەی ئالڤارێز یاسایەکی تۆپی پێی هەموار کردەوە

IFAB دەڵێت: ستەم لە ئاتلێتیکۆ مەدرید کراوە

Yariga App

یاریگا –

ئەنجوومەنی یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی بەهۆی پێناڵتییەکەی جولیان ئالڤارێز بەرامبەر ریال مەدرید گۆڕانکاریی لە یاسایەکی تۆپی پێ دەکات و دەشڵێت ‘ستەم لە ئاتلێتیکۆ مەدرید کراوە’.

ئەنجوومەنی یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ناسراو بە IFAB یاسای تایبەت بە جێبەجێکردنی پێناڵتی هەموار کردەوە، دووپاتیشی کردووەتەوە ستەم لە جولیان ئالڤارێز و ئاتلێتیکۆ مەدرید کردووە، دەبوا سیمۆن مارچینیاک ناوبژیوانی یارییەکە پێناڵتییەکەی ئالڤارێز دووبارە بکاتەوە.

ئەلبێرتۆ پێرێز رۆژنامەنووسی ئیسپانی لە رادیۆی کادێنا کۆپی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، IFAB دووپاتیکردووەتەوە ناوبژیوان لە یاریی ئاتلێتیکۆ مەدرید و ریال مەدرید لە قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگی وەرزی 2024/2025 ستەمی لە ئاتلێتیکۆ مەدرید و جولیان ئالڤارێز کردووە.

بەگوێرەی یاسایە نوێیەکەی IFAB، ئەگەر یاریزانێک لەکاتێ جێبەجێکردنی پێناڵتی دوو جار پێی بەر تۆپەکە بکەوێت و گۆڵ بکات، ئەوا پێناڵتییەکە دووبارە دەکرێتەوە، بەڵام ئەگەر یاریزانەکە پێناڵتییەکەی گۆڵ نەکرد، ئەوا لێدانە سزایەکە بە بەفیڕۆچوو هەژمار دەکرێت.

لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ لە قۆناخی 16، لێدانێکی یەکلاکەرەوەی ئالڤارێز بەرامبەر ریال مەدرید بە بەفیڕۆچوو هەژمارکرا، لەکاتێکدا هێرشبەرەکەی ئاتلێتیکۆ مەدرید پێناڵتییەکەی گۆڵ کرد، بەڵام دوو جار پێی بەر تۆپکە کەوت.

بابەتی زیاتر

Back to top button