ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ چارەنووسی جەیدن سانچۆ لە چێڵسی یەکلایی بووەوە

لەگەڵ چێلسی لەبارەی مانەوەی لە یانەکە نەگەیشتە رێککەوتن

Yariga App

یاریگا –

چارەنووسی جەیدن سانچۆ یەکلایی دەبێتەوە و ئەو یاریزانە ئینگلیزە ریزەکانی چێڵسی بەجێدەهێڵێت و دەگەڕێتەوە مانچێستەر یونایتد.

دەیڤد ئۆرنشتاین رۆژنامەنووسی ئینگلیزی لە تۆڕی وەرزشی ئاتلەتیک ئاشکرایکردووە، جەیدن سانچۆ ماوەی خواستنەکەی لە چێڵسی درێژ ناکرێتەوە و دەگەڕێتەوە ریزەکانی مانچێستەر یونایتد، کە ئەو ناوەڕاستکارە 25 ساڵانە بە خواستن بەرامبەر 5 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە ریزەکانی بلووز کردبوو.

جەیدن سانچۆ لەگەڵ چێڵسی بەشداریی مۆندیالی یانەکان ناکات و لەم هەفتەیە ریزەکانی بلووز بەجێدەهێڵێت، کە ئەو یاریزانە 25 ساڵانە ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 28 ملیۆن یۆرۆیە.

سانچۆ تاوەکو هاوینی 2026 گرێبەستی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد هەیە و ئەم هاوینە لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بەردەست دەبێت بۆ ئەوەی بچێتە ریزەکانی یانەیەکی دیکە، کە ئەم وەرزە لەگەڵ بلووز لە 42 یاری 5 گۆڵ و 10 ئەسیستی کرد و نازناوی کۆنفرانس لیگی بۆ یانەکە بردەوە، کە سانچۆ لە یاریی کۆتایی 29 خولەک بەشداریی کرد و گۆڵێکی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button