ئیتاڵیاگرنگترین

ئیتاڵیا رێگری لە بەشداری کردنی ئاچێربی لە جامی جیهانی یانەکان دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئەگەری سڕکردنی ئاچێربی بەهۆی کشانەوەی لە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا، بۆ بەشداری کردن لە جامی جیهانی یانەکان هەیە.

فرانچیسکۆ ئاچێربی بەرگریکاری ناوەڕاستی ئینتەرمیلان لەلایەن لوسیانۆ سپالێتی راهێنەری ئیتاڵیا بانگهێشتکرا بۆ پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 بەرامبەر نەرویج و مۆڵدۆڤا. بەڵام یاریزانە تەمەن 37 ساڵەکە بانگهێشتەکەی رەت کردەوە و ئەمەش بە سووکایەتیکردن لەلایەن سپالێتی وەسف کرا. سەرەتا وا بیردەکرایەوە کە ئامادەنەبوونی بەهۆی پێکانەوە یان فشاری زۆری یارییەکانەوە بێت، بەڵام سپالێتی سەبارەت بە ئامادە نەبوونی روونیکردەوە و گوتی:

ئاچێربی بڕیاریداوە بانگهێشتکردنەکە قبوڵ نەکات، هیچ پەیوەندیەکی بە کێشەی جەستەییەوە نەبوو، بەڵکو پەیوەندی بە بیرنەکردنەوەیەتی لەسەر رووداوەکانی ئەم دواییە.

لە وەڵامی سپالێتیدا، ئاچێربی روونکردنەوەیدا و گوتی:

دوای بیرکردنەوەی زۆر، راهێنەرەکەم ئاگادار کردەوە کە بانگهێشتنامەکە بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی قبوڵ ناکەم، بە لەبەرچاوگرتنی رووداوەکانی ئەم دواییە، هیچ هۆکارێک نابینم ئەم رێگەیە بە ئارامی تیبپەڕێنم، من بەدوای بیانوو هێنانەوەدا ناگەڕێم، بەڵکو داوای رێزگرتن دەکەم، ئەگەر ئەم رێزگرتنە لەلایەن ئەو کەسانە نەبێت کە پێویستە سەرکردایەتی هەڵبژاردە بکەن، پێم باشە دەست لەکاربکێشمەوە. هیوای سەرکەوتنیش بۆ هەڵبژاردە و هاوڕێکانم دەخوازم و وەک هەمیشە پشتگیریان دەکەم.

ناکۆکی نێوان ئەم راهێنەر و یاریزانە بۆ پێشووتر دەگەڕێتەوە کاتێک سپالێتی راهێنەری ناپۆلی بوو. ئەوکات ئاچێربی لەلایەن خوان خیسوس یاریزانی ناپۆلی بە رەگەزپەرست وەسفکرا. سپالێتیش وەڵامی رووداوەکەی دایەوە و بە روونی لایەنگری خیسوسی کرد و رایگەیاند: پێویستە یاریزانەکان بەرپرسیارێتی هەڵسوکەوتەکانیان لە ئەستۆ بگرن. کاردانەوەی راهێنەرەکە لەلایەن ئاچڕبییەوە بە بێڕێزی و بێ متمانەیی سەیر کرا.

لە لایەکی دیکەوە بەرگریکارە دەڵێت ماوەیەکی زۆری بانگهێشتی هەڵبژاردە نەکراوم و ئەم راهێنەرە متمانەی بەمن نییە و بەڕێزەوە بانگهێشتنامەکەی بۆ هەڵبژاردە رەت دکەمەوە.

ئەم کشانەوەیە لە هەڵبژاردە دەتوانێت لێکەوتەی بۆ ئاچێربی هەبێت. بەگوێڕەی ماددەی 76ی یاساکانی یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا، رەتکردنەوەی بانگهێشتکردن بۆ هەڵبژاردە بەبێ هۆکارێکی دروست (وەک پێکان) دەبێتە هۆی راگرتنی لە یارییە فەرمییەکانی یانەکەی.

ئەم سڕکردنە ئەگەری هەیە ئینتەرمیلان بەرگریکاری سەرەکی خۆی لەدەست بدات لە جامی جیهانی یانەکان. بەڵام بەگوێرەی رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت، پێدەچێت یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا خۆی لە سەپاندنی سزای سڕکردن بەدوور بگرێت، چونکە ئئاچێربیربی یاریزانێکی لاو نییە و دۆخەکەی پێویستی بە سزای قورس نییە. پێدەچێت ئەم بڕیارە کۆتایی کاتەکانی ئاچێربی بێت لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button