ئینگلتەراگرنگترین

کریستال پاڵاس لە خەونە لەمێژینەییەکەی بێبەش دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی کریستال پاڵاس مەترسی بێبەشبوونی لە بەشداریکردنی لە یارییەکانی یۆرۆپالیگ هەیە، بەهۆی ئەوەی خاوەندارییەتی هاوبەشی لەگەڵ لیۆنی فەڕەنسی هەیە، یوێفا ئەو یانەیە لە پاڵەوانێتییەکە بێبەش دەکات.

رۆژنامەی دەیلی مەیل ـی بەریتانی ئاشکرایکردووە، لەبەر ئەوەی جۆن تێکستۆر کە خاوەنی ٪43ـی پشکەکانی یانەی کریستال پاڵاسە و لە هەمان کاتیشدا خاوەنی بەشێک لە پشکەکانی یانەی لیۆنی فەڕەنسییە، یانەی کریستال پاڵاس مافی بەشداریکردنی لە یۆرۆپالیگ لێ دەسەنرێتەوە.

رۆژنامە بەریتانییەکە ئاشکرایکردووە، گەرچی کریستال پاڵاس جامی یەکێتیی ئینگلتەرای بەدەستهێناوە و مافی بەشداریکردنی لە یارییەکانی یۆرۆپالیگ هەیە، بەڵام لەبەر ئەوەی لەگەڵ لیۆن خاوەندارییەتی هاوبەشیان هەیە، یانە ئینگلیزییەکە لە یۆرۆپالیگ بێبەش دەکرێت، ئەمڕۆ سێشەممە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا لەبارەی چارەنووسی کریستال پاڵاس بڕیار دەدات.

لەبەر ئەوەی لیۆن لەم وەرزەی خولی فەڕەنسی پلەی شەشەمی بەدەستهێنا و بلیتێکی یۆرۆپالیگی بردووەتەوە، یانەی کریستال پاڵاس پێشنیازی کردووە وەرزی داهاتوو بەشداریی کۆنفرانس لیگ بکات، بەڵام پاڵەوانەکەی جامی یەکێتیی ئینگلتەرا خاوەندارییەتی هاوبەشی لەگەڵ برۆندبێی دانیمارکیش هەیە، کە ئەو یانەیەش بلیتێکی بەشداریکردنی لە کۆنفرانس لیگ بەدەستهێناوە.

دوو هەفتە لەمەوبەر کریستال پاڵاس بۆیەکەمجار لە مێژوویدا جامی یەکێتیی ئینگلتەرای بەدەستهێنا و لە یاریی کۆتایی 1-0 لە مانچێستەر سیتی بردەوە، بەڵام لەوانەیە نەتوانێت بۆیەکەمجار لە مێژوویدا بەشداریی پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکان بکات و برایتن لەجیاتی ئەو بلیتێکی بەشداریکردنی بۆ وەرزی داهاتوو پێبدرێت.

بەگوێرەی یاساکانی یوێفا، نابێت دوو یانە خاوەنداریی هاوبەشییان هەبێت، لە یەک پاڵەوانێتیی ئەوروپی بەشداریی بکەن، بۆ ئەوەی رێگری لە یاریکردن بە ئەنجامی یارییەکان بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button