یانەیەکی سعوودی بۆ گواستنەوەی تێرشتیگن هاتووەتە سەر هێڵ

یاریگا –
یانەی هیلالی سعوودی بۆ گواستنەوەی مارک ئاندرێ تێرشتیگن گۆڵپارێزی بارسێلۆنا هاتووەتە سەر هێڵ.
رۆژنامەی سپۆرتـی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، یانەی هیلالی سعوودی گرنگی بە مارک ئاندرێ تێرشتیگن گۆڵپارێزی بارسێلۆنا دەدات، کە بەهۆی گواستنەوەی خوان گارسیا پێگەی گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە لە بارسێلۆنا لەق بووە.
🚨 El Al-Hilal se interesa por el fichaje de Ter Stegen
👀 El club saudí va a por un portero top y ven en el blaugrana una oportunidad de mercado
✍️ L. Miguelsanzhttps://t.co/8fn10mkvmd
— Diario SPORT (@sport) June 3, 2025
رۆژنامەی سپۆرت ئاشکرایکردووە، هیلال بەدوای گۆڵپارێزێکی نایاب دەگەڕێت، هەوڵی دا لە نێوان ئێدرسن گۆڵپارێزی مانچێستەر سیتی و ئەلیسن گۆڵپارێزی لیڤەرپوول یەکێکیان بگوازێتەوە ریزەکانی، بەڵام لەوانەیە ئێستا تێرشتیگن باشترین بژاردە بێت بۆ ئەوەی یانە سعوودییەکە بیری لێبکاتەوە.
دوێنێ دووشەممە رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردبوو، بارسێلۆنا بەنیاز نییە مارک ئاندرێ تێرشتیگن ناچار بکات یانەکە بەجێبهێڵێت، دیکۆ بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە چاوەڕێ دەکات دوای راگەیاندنی گرێبەستی خوان گارسیا گۆڵپارێزی ئیسپانیۆل، لەگەڵ شتیگن کۆببێتەوە و هەڵوێستی خۆی پێ رابگەیەنێت، کە پێشبینی دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوو بلاوگرانا گرێبەستی گارسیا رابگەیەنێت.
شتیگن (33 ساڵان) تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ بارسێلۆنا ماوە و بەگوێرەی زانیارییەکانی فلۆریان پلێتینبێرگ رۆژنامەنووسی ئەڵمانی، شتیگن بڕیاری داوە لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە و یانەکە بەجێنەهێڵێت.