ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

راشفۆرد لە نێوان بارسا و ئینتەر خۆی یەکلاییدەکاتەوە

رۆژنامەی سەن دوا پەرەسەندن بڵاودەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئینتەر میلان لە نزیکەوە چاودێری دۆخی مارکوس راشفۆرد، ئەستێرەی مانچێستەر یونایتد دەکات.

پێناچێت راشفۆرد لە مان یونایتد بمێنێتەوە، ئەمەش بەهۆی ناکۆکی قووڵی لەگەڵ روبن ئامۆریم، راهێنەری یانەکە، ئەمەش بووە هۆکاری گواستنەوەی ئەستێرەکە بەخواستن بۆ ئاستۆن ڤیلا.

هەرچەندە راشفۆرد دەیەوێت پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا بارسا نەیتوانیوە داواکارییەکانی مان یونایتد جێبەجێ بکات.

رۆژنامەی سەن بڵاویکردوەتەوە، ئینتەر میلان چاوی لە نوێکردنەوەی پێکهاتەکەیەتی و راشفۆرد یەکێکە لە بژاردەکان. ئینتەر دوای شکستەکانی وەرزی رابردووی، دەیەوێت گۆڕانکاری سەرتاسەری بکات، بە تایبەت دەنگۆ چوونە دەرەوەی سیمۆنی ئینزاگی بۆ هیلال زۆر زیادبووە.

ئاستۆن ڤیلا بە هەموو شێوەیەک هەوڵی رازیکردنی راشفۆرد بە گەڕانەوە دەکات، بەڵام بەشداری نەکردنی ڤیلانز لە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو، بژاردەکەی لەبەردەم راشفۆرد نەهێشتووە.

بارسێلۆنا ئامادەیە راشفۆرد بگوازێتەوە، بەڵام داواکاری دارایی مان یونایتد زیاترە لە 40 ملیۆن پاوەند و بارسا ناتوانێت ئەم بڕە پارەیە دابین بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button