رووداوێکی سەیر لە کاتی گەیشتنەوەی شاندی ئینتەر بە فڕۆکەخانەیەکی میلانۆ

یاریگا –
ئینتەر میلان تەنها لەنێو یاریگای ئالیانز ئارێنای تایبەت بەر بایرن میونشن شۆک نەکرا کاتێک بە 5 گۆڵی بێ وەڵام لەسەردەستی پاریس سانجێرمان شکستی خوارد، بەڵکوو بە گەرانەوەشیان بۆ ئیتاڵیا تووشی حەپەسان هاتوون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی لاگازێتا دێلۆسپۆرتی ئیتاڵی، شاندەکەی بە ئیتەر بە نیشتنەوەیان لە فڕۆکەخانەی ماڵپێنسای شاری میلانۆ، تەنها یەک هاندەر پێشوازیی لێکردوون!
سەرچاوەکە قسەی لە هاندەرەکە کە ناوی مارکۆ بووە، وەرگرتووە و باسی لە دۆخی خۆی کردووە بە تەنیا لەو فڕۆکەخانەیە.
وەک لاگازێتا نووسیویەتی، مارکۆ وتوویەتی “من تاکە گەمژەیەکم لێرە، بەڵام هێشتا شاندەکە شایستەی چەپڵەڕێزانن.”
لە ماوەی سێ ساڵدا، ئەوە جاری دووەمە نێرازوری لە فیناڵی چامپیۆنزلیگ بەبێ تۆمارکردنی هیچ گۆڵێک دەردەچێت و نازناوەکە بۆ رکابەرەکانی وەک مانچێستەر سیتی و پاریس جێدەهێڵێت.
Inter Milan were met by only one fan on Sunday at Malpensa Airport after they landed following their crushing Champions League final defeat, Italian newspaper La Gazzetta dello Sport reported.
“I’m the only idiot here, but they still deserve applause,” the Inter supporter named… pic.twitter.com/2jlwPqaD8S
— ESPN FC (@ESPNFC) June 2, 2025
ئینتەر لە هەرسێ پاڵەوانێتیە سەرەکییەکەی وەرزەکە پاڵێوراوێکی سەرەکی بوو. بەڵام لە کۆتا هەفتەکاندا سێریائەی بۆ ناپۆلی لەدەستدا و جامی ئیتاڵیاشی لە چوارگۆسەی زێڕین بۆ ئەیسی میلانی رکابەری. بەوەش بێ نازناو کۆتایی پێهێنا.