بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ كریستیانۆ رۆناڵدۆ گرێبەستەكەی نوێدەكاتەوە؟

Yariga App

یاریگا –

یانەی نەسڕی سعوودی پڕۆژەی داهاتووی پێشكەشی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی یانەكەیان دەكات و دەیانەوێت گرێبەستەكەی نوێ بكەنەوە.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە زستانی 2022 بە گرێبەستێكی ئازاد لە ریزەكانی مانچێستەر یونایتدەوە پەیوەندی بە نەسڕی سعوودیەوە كرد.

بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، نەسڕ پڕۆژەی داهاتووی پێشكەشی كریستیانۆ رۆناڵدۆ كاپتن و ئەستێرەی یەكەمی یانەكەی كردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پلانەكانی نەسڕ بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بریتیە لە، گواستنەوەی لویس دیاز، بەرگریكار و ناوەڕاستكارێكی ئاستبەرز، دەیانەوێت زیاتر لە سێ گرێبەستی گەورە واژۆ بكەن.

رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەكە ئاشكرایكرد، نەسڕ دەیەوێت كریستیانۆ رۆناڵدۆ بە مانەوە لە ریزەكانی یانەكەی رازی بكات.

دۆن لەگەڵ نەسڕ بەشداری 105 یارییكردووە و توانیویەتی 93 گۆڵ بكات و 19 گۆڵیش درووست بكات.

تەواو؛ کریستیانۆ رۆناڵدۆ گرێبەستەکەی واژۆکرد

بابەتی زیاتر

Back to top button