
یاریگا –
ئانتوان گریزمان، ئەستێرەی فەڕەنسی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید نوێکردەوە.
یانە ئیسپانییەکە لە بەیاننامەیەکدا، نوێکردنەوەی گرێبەستی گریزمانی تاوەکو ساڵی 2027 نوێکردەوە. گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکە چەند مانگێکە دەستیپێکردووە.
گریزۆ لە وەرزی 2014-15 پەیوەندی بە ئاتلێتیک ۆمەدرید کرد و ئێستا بە 197 گۆڵ، گۆڵکاری مێژوویی ئاتلێتیکۆیە و پێش لویس ئاراگۆنێس (173 گۆڵ) کەوت.
Griezmann renueva hasta 2027 ❤️🤍 pic.twitter.com/hBvexQdR2k
— Atlético de Madrid (@Atleti) June 2, 2025
ئەستێرە فەڕەنسییەکە لە پلەی هەشتەمی ئەو یاریزانانەی زۆرترین یارییان بۆ ئاتلێتیکۆ مەدرید کردووە، دێت. تاوەکو ئێستا 442 یارییکردووە و لەسەر ئاستی یاریزانانی بیانی، لە پلەی سێیەمدا دێت.
گریزمان جامی سوپەری ئیسپانیا (2014)، جامی سوپەری ئەوروپا (2018)، یۆرۆپالیگ (2018) بەدەستهێناوە.
لە وەرزی رابردوودا، گریزمان بەشداری 53 یاریی کرد، 16 گۆڵ و 9 ئەسیستی لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکاندا هەبوو.
