ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێستا؛ ئانتۆنیۆ رودیگەر داهاتووی یەکلاییدەکاتەوە

بڕیاری کۆتاییداوە..

Yariga App

یاریگا –

ئانتۆنیۆ رودیگەر، بەرگریکاری ئەڵمانی یانەی ریال مەدرید بڕیاریداوە بمێنێتەوە.

ژۆسوێ کاسێ، رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراوی پێگەی فووت مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، ئانتۆنیۆ رودیگەر بڕیاریداوە گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید نێبکاتەوە.

رۆژنامەنووسە فەڕەنسییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، سەرەڕای ئەوەی سعوودیەکان گرنگی بە بەرگریکارە ئەڵمانییەکە دەدەن، بەڵام رودیگەر لە مەدرید دڵخۆشە و بەهیچ شێوەیەک بیر لە جێهێشتنی یانەکەی ناکاتەوە.

ریال مەدرید بە سەرپەرشتی چابی ئاڵۆنسۆ دەستی بە پتەوکردنی هێڵی بەرگری تیپەکەی کردووە و تاوەکو ئێستا بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ دین هاوسن و ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد واژۆ کردووە.

هەروەها یانەکە کار لەسەر گواستنەوەی ئالڤارۆ کارێار، بەرگریکاری لاوی بێنفیکا دەکات، یانە پۆرتوگالییەکە داوای 50 ملیۆن یۆرۆ دەکات بەڵام ریال مەدرید ئامادە نییە لە 30 ملیۆن یۆرۆ لەپێناو گواستنەوەی خەرج بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فێلیکس دیاز، رۆژنامەنووسی رۆژنامەی مارکا، ئەگەر ریال مەدرید لە گواستنەوەی کارارێس سەرکەوتوو نەبێت ئەوا گرێبەست لەگەڵ گریماڵدۆ، بەرگریکاری بایەر لیڤەرکوزن واژۆ دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button