ئارسیناڵ بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی بۆندسلیگا دەستی بە هەوڵەکانی کرد

یاریگا –
ئارسیناڵ بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی بۆندسلیگا دەستی بە هەوڵەکانی کرد، گەنەر دەیەوێت لیرۆی سانێ لە چنگی تۆتێنهام بڕفێنێت و بیگوازێتەوە ریزەکانی.
کریستیان فالک رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، ئارسیناڵ بۆ گواستنەوەی لیرۆی سانێ یاریزانی 29 ساڵانی بایرن میونشن هاتووەتە سەر هێڵ و یانە لەندەنییەکە لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی سانێ دەستی بە گفتوگۆ کردووە.
✅ Arsenal look to hijack Totttenham deal for Bayern Munich’s Leroy Sane https://t.co/niofOtE37t
— Christian Falk (@cfbayern) June 2, 2025
کریستیان فالک رایگەیاندووە، پینی زاهاڤی بەڕێوەبەری کارەکانی سانێ کە هاوڕێیەکی نزیکی دانیێل لێڤی سەرۆکی یانەی تۆتێنهام هۆتسپێرسە، لە چوونی بۆ ریزەکانی هۆتسپێرس نزیکە، بەڵام میکێل ئارتێتا دەیەوێت ئەو یاریزانەی پێشووی مانچێستەر سیتی بگوازێتەوە ریزەکانی.
میکێل ئارتێتا راهێنەری ئارسیناڵ چەند جارێک رایگەیاندووە، ئارەزوو دەکات یاریزانێکی باڵەکان بۆ وەرزی داهاتوو بگوازنەوە ریزەکانیان، کە بەگوێرەی کەناڵی سکای سپۆرتس، ئارسیناڵ چاودێری هەریەکە لە لیرۆی سانێ و نیکۆ ویلیامز دەکات و دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو بیانگوازێتەوە ریزەکانیان.
سانێ لەگەڵ بایرن میونشن 61 گۆڵ و 55 ئەسیستی کردووە و یانە باڤارییەکە دەیەوێت گرێبەستی نوێبکاتەوە، بەڵام سانێ لە رۆیشتنی لە یانە ئەڵمانییەکە نزیکبووەتەوە.