ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ گفتوگۆی نێوان بارسێلۆنا و لویس دیاز دەستپێدەکات

بارسا دەستبەرداری دیاز نەبووە..

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا لەگەڵ لویس دیاز، هێرشبەری لیڤەرپوولی ئینگلیزی گفتوگۆی کردووە.

رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرتس فلۆریان پلێتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا لەگەڵ لویس دیاز گفتوگۆی کردووە و ئەستێرە کۆڵۆمبییەکە هێشتا ئامانجێکی سەرەکی یانە کاتالوونیەکەیە لەم هاوینەدا.

فلۆریان ئاماژەی بەوەش کردووە، هەرچەندە تێچووی گواستنەوەی دیاز زۆرە و بارسا رووبەڕووی کێشەی تۆمارکردنی ناویشی دەبێتەوە بەڵام بارسێلۆنا کار لەسەر گرێبەستەکە دەکات و گفتوگۆی سەرەتاییان کردووە.

هەر بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، سعوودیەکانیش چاویان لەسەر هێرشبەرە 28 ساڵانییەکەیە و بەچڕی هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.

دوێنێ 1ـی حوزەیران هاوژینی لویس دیاز لە ئینستاگرام پەیامێکی ماڵاوایی لە هاندەرانی لیڤەرپوول بڵاوکردەوە و ئەگەرەکانی رۆیشتنی دیازی زیاتر کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button