
یاریگا –
بارسێلۆنا هەڵوێستی خۆی بەرامبەر تێرشتیگن یەکلایی کردووەتەوە و بەمزووانە دیکۆ لەگەڵ گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە کۆدەبێتەوە و دوایین بڕیاری یانەکەی لەبارەی گۆڵپارێزەکانی روون دەکاتەوە.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا بەنیاز نییە مارک ئاندرێ تێرشتیگن ناچار بکات یانەکە بەجێبهێڵێت، دیکۆ بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە چاوەڕێ دەکات دوای راگەیاندنی گرێبەستی خوان گارسیا گۆڵپارێزی ئیسپانیۆل، لەگەڵ شتیگن کۆببێتەوە و هەڵوێستی خۆی پێ رابگەیەنێت.
💥 El Barça no va a forzar la salida de Ter Stegen
👉 Deco hablará con el alemán cuando se oficialice el fichaje de Joan García para explicarle su situaciónhttps://t.co/x6HfqOWqIu
— Diario SPORT (@sport) June 2, 2025
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە کەتەلۆنییەکە، ئێستا دیکۆ لە دەرەوەی بارسێلۆنایە و دەیەوێت دوای گواستنەوەی خوان گارسیا لەگەڵ شتیگن کۆببێتەوە و پێی رابگەیەنێت ئەوان گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە ناچار ناکەن بڕوات، بەڵام خوان گارسیا بەربژێری یەکەمە بۆ ئەوەی ببێتە گۆڵپارێزی سەرەکی بلاوگرانا، ئەگەر شتیگن بیەوێت بمێنێتەوە و رکابەریی لەسەر پێکهاتەی سەرەکی بکات، ئەوان لارییان نییە.
شتیگن (33 ساڵان) تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ بارسێلۆنا ماوە و بەگوێرەی زانیارییەکانی فلۆریان پلێتینبێرگ رۆژنامەنووسی ئەڵمانی، شتیگن بڕیاری داوە لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە و یانەکە بەجێنەهێڵێت.