چامپیۆنزلیگ

ڕۆبێرتسۆن: من دە ساڵێکیتر واز لە یاریکردن دەهێنم، نامەوێت وەک توندوتیژ بیر بخرێمەوە

یاریگا- ڕۆبێرتسۆنی یاریزانی لیڤەرپووڵ نایەوێت وەک یاریزانێکی توندوتیژ بیر بخرێتەوە دوای وازهێنانیشی لە یاری کردن.

ناوبراو ڕووداوی لێدانەکەی لە مێسی دەکاتە نموونەو دەڵێت تا ئێستا ئەو ڕووداوە ئازاری یاریزانە سکۆتلەندیەکە دەدات کە لە شاشەی تەلەفزیۆنەکانەوە دیمەنەکە دەبینێت: “من زۆر پەشیمانم، زۆر خەمبارم بەوە، هەرکاتێک ئەو دیمەنە دەبینمەوە پەشیمانیی دامدەگرێت. زۆر پێ بێتاقەت دەبم چونکە بەرامبەر مێسی بوو وام کرد. ئەو دیمەنە پێناسەی من ناکات، کەسایەتی من وا نییە. لەو شەوە چەند شتێک رووی دا نایەتەوە یادم، ڕێزێکی زۆرم بۆ مێسی و بارسێلۆناش هەیە.”

وتیشی: “نامەوێت لە وێنەیەکدابم و هەمووان وەک یاریزانێکی توندوتیژ و ئازاردەری یاریزان بخرێمەوە یاد، چونکە دە ساڵێکیتر واز لە یاریکردن دەهێنم و نامەوێت بەو شێوە بیرم لێ بکرێتەوە.”

ساڵی پار لە یاری پێش کۆتایی، بە ئەنجامێکی دراماتیکی لیڤەرپووڵ بە سەر پشتی بارسێۆنا سەرکەوێت بۆ کۆتایی و نازناوەکەش بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button