ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

خولیایەکی سەیری پێدری؛ حەز دەکات بەمزووانە وەکو ئینیێستا کەچەڵ بێت

پێدری بڕوای وایە پێش هەر یارییەک سەری کەچەڵێک ماچ بکات بەخت یاوەری دەبێت

Yariga App

یاریگا –

پێدری خولیایەکی سەیروسەمەرەی هەیە، حەز دەکات بەمزووانە وەکو ئینیێستا کەچەڵ بێت و بڕوای وایە پێش هەر یارییەک سەری کەچەڵێک ماچ بکات بەخت یاوەری دەبێت.

رۆژنامەی ASـی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، پێدری ناوەڕاستکاری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی حەز دەکات بەمزووانە کەچەڵ بێت، هەر لە منداڵییەوە حەزی لەوە بووە کەچەڵ بێت، لەبەر ئەوەی ئاندرێس ئینیێستا نموونەی باڵای پێدرییە، ئەو ناوەڕاستکارە ئیسپانییە هەر لە منداڵییەوە بە باوکی گوتووە حەز دەکات لە داهاتوو هاوشێوەی ئینیێستا کەچەڵ بێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیسپانییەکە، پێدری بڕوایەکی دیکەی سەیری هەیە، پێش هەر یارییەک بڕوای وایە ئەگەر سەری کەچەڵێک لە دەستەی راهێنەرانی یانەکەی ماچ بکات، ئەوا لەو یارییە بەخت یاوەری دەبێت، هەربۆیە پێدری پێی ناخاتە سەر لاکێشەی سەوز تاوەکو سەری یەکێک لە ئەندامانی دەستەی راهێنەرانی یانەکەی ماچ نەکات، بەو مەرجەی ئەو کەسە کەچەڵ بێت.

Image

پێدری زۆر بە ئاشکرا و راشکاوانە بە کەسانی دەوروبەری گوتووە حەز دەکات کەچەڵ بێت، هەرکاتێک حەزی کردبێت قژی سفر کردووە، لە وەرزی یەکەمی یاریکردنی لە بارسێلۆنا قژی سفر کرد، ساڵی رابردوو لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپاش بەڵێنی دا ئەگەر ئیسپانیا ببێتە پاڵەوانی یۆرۆ قژی سفر بکات، دوای پاڵەوانبوونیان لە یۆرۆ بەڵێنەکەی بردە سەر و قژی سفر کرد.

پێدری دوای ئەوەی قژی سفرکرد، لە یەکێک لە یارییەکانی بارسێلۆنا دوای ئەوەی گۆڵی کرد وەکو هێمایەک و پێزانینێک بۆ ئامۆزایە کەچەلەکەی کە لەو یارییە لەسەر پەیژەکانی یاریگاوە ئامادەبوو، ئاماژەی بۆ سەرە کەچڵەکەی خۆی کرد.

پێدری (22 ساڵان) کاتێک تەمەنی بووە 21 ساڵ لە لێدوانێکیدا لەبارەی ئامانج و هیوای بۆ دوای 10 ساڵی دیکە، گوتی :’دوای 10 ساڵی دیکە کاتێک تەمەنم دەبێتە 31 ساڵ ئارەزوو دەکەم کەچەڵ بم، من دەمێکە حەز دەکەم کەچەڵ بم’.

بابەتی زیاتر

Back to top button