
یاریگا –
ئادریێن رابیۆ، ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی فەرەنسا، خۆی پێشکەشی ئەی سی میلان کردووە و چاوەڕێی پەیوەندی ئالێگری دەکات.
ئالێگری دوای 11 ساڵ بە گرێبەستێکی دوو ساڵە و بژارەدەی درێژکردنەوەی بۆ ساڵیکی دیکە، گەڕایەوە میلان و جێگەی سێرجیۆ کۆنسێاوی گرتەوە کە کەمتر لە شەش مانگ لە سان سیرۆ مایەوە.
ئادریێن رابیۆ کە پێنج وەرزی لە یوڤێنتوس یاریی کرد و سێ وەرزیش لە ژێر سەرپەرشتی ئالێگری بووە، هاوینی رابردوو دوای ماوەیەکی کەم لە دوورخستنەوەی راهێنەرەکەی، تۆرینۆی بەجێهێشت. ئێستا یاریزانێکی سەرەکیە لە مارسیلیا و لەم وەرزەدا لە 31 یاریدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 10 گۆڵ و 6 ئەسیتی کردووە.
هەرچەندە گرێبەستی ئەو یاریزانە لەگەڵ یانە فەرەنسییەکە تا هاوینی 2026ـە، بەڵام دووپاتیدەکاتەوە “هەمیشە ئامادەیە قسە لەگەڵ ئالێگری بکات”. لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ لاگازێتا دیلۆ سپۆرت کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوکرایەوە، رابیۆ ئاشکرایکرد، هاوڕیکانی زۆرجار پەیوەندییەکەی لەگەڵ ئالێگری بە پەیوەندی باوک و کوڕ وەسف دەکەن.
🚨 Adrien Rabiot :
"Si Allegri m’appelle à Milan ? Choisir l’OM sans la C1 n’était pas quelque chose d’évident !
Maintenant, ce serait important de pouvoir la jouer dans ce stade et cette ambiance.
Je parle de tout avec lui, pas seulement de foot, je l’apprécie beaucoup.… pic.twitter.com/geSBR4TvxU
— Massilia Zone (@MassiliaZone) June 2, 2025
سەبارەت بە ئەگەری پەیوەندیکردن بە ئالێگری لە میلانۆ گوتی:
زۆر قسە لەگەڵ ئالێگری دەکەم، جیۆڤانی رۆسی، راوێژکاری دی زێربی، لەگەڵیدا کاردەکات و کاتێک پەیوەندی دەکات، دەڵێت وەرە ئێرە، دەمەوێت لەگەڵ باوکی بەیەکتان بگەیەنمەوە.
لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:
دەتوانم لەگەڵ ئالێگری باسی هەموو شتێک بکەم نەک تەنیا تۆپی پێ، بەڕاستی وەک کەسێک سەرسامم پێی، ئەو عەقڵیەتی بردنەوەی هەیە. وە سروشتییە ئەگەر پەیوەندیم پێوە بکات هەمیشە ئامادەم قسەی لەگەڵ بکەم.
رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت دووپاتیکردەوە کە بڕگەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی رابیۆ لە گرێبەستەکەیدا رێگە بە مارسیلیا دەدات رازی بێت بە رۆشتنی یاریزانە تەمەن 30 ساڵەکە ئەگەر گرێبەستێکی 10 ملیۆن یۆرۆیان پێبگات. بەڵام مووچەی بەرزی رابیۆ دەتوانێت ببێتە بەربەستێک لەبەردەم گواستنەوەی.