ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

گواردیۆلا بەربژێرەکانی باڵۆن دۆری ئەمساڵ ئاشکرا دەکات

ستایشی ئاستی لامین یامال دەکات

Yariga App

یاریگا –

گواردیۆلا لە نوێترین لێدوانیدا لامین یامال و عوسمان دێمبێڵی بەربژێر دەکات بۆ ئەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆری ئەم وەرزە بەدەست بهێنن، رەتیشی دەکاتەوە مانچێستەر سیتی هەوڵی گواستنەوەی خوان گارسیا گۆڵپارێزی ئیسپانیۆل بدات.

پێپ گواردیۆلا بەڕێوەبەری هونەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کە بەبۆنەی کردنەوەی پاڵەوانێتی ئەفسانەکان لە بارسێلۆنا بەڕێوەچوو، لەبارەی بەربژێرەکانی باڵۆن دۆری ئەم وەرزە دەڵێت :’لامین یامال بەهۆی ئەو ئاستەی ئەم وەرزە پێشکەشی کرد بۆ باڵۆن دۆری ئەمساڵ بەربژێر دەبێت، بەڵام عوسمان دێمبلیش بەربژێر دەکرێت، نازانم چۆن یەکلایی دەکرێتەوە، بەڵام لە تەمەنی 17 ساڵی بەربژێر بکرێێ بۆ باڵۆن دۆر وامان لێدەکات بڵێین واو’.

گواردیۆلا لەبارەی لامین یامال دەشڵێت :’من وەکو هاندەرێکی بارسێلۆنا زۆر دڵم پێی خۆشە، منیش وەکو ئێوە بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لە تەمەنی 17 ساڵی پێشکەشی دەکات، تووشی واقوڕمان بووم، هێشتا هەر باسی یارییەکەی ئینتەر میلان دەکەمەوە، هەموو یاریزانەکان پاسیان بەو دەدا و تۆپیان بۆی دەنارد’.

لەبارەی بەراوردکردنی مێسی و یامالیش دەڵێت :’جارێک هێشتا یامال تەمەنی تەنیا 17 ساڵە و پێویستە ئارامی لەسەر بگرین، ئەگەر تووشی هیچ پێکانێک نەیەت و هیچ بەربەستێکی نەیەتە پێش دڵنیام کاروانێکی وەرزشی نایابی دەبێت، جارێک با لێی بگەڕێین ئینجا دواتر هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەین’.

لەبارەی دەنگۆی گواستنەوەی خوان گارسیا گۆڵپارێزی ئیسپانیۆل کە لە چوونی بۆ بارسێلۆنا نزیکە، راهێنەرەکەی مان سیتی دەڵێت :’نازانم 500 یاریزان ناویان دەبسیتم دەڵێن مان سیتی چاودێرییان دەکات، ئێمە ئێدرسن و ئۆرتێگامان هەیە و بەیەکەوە لە رۆژانی داهاتوو دەست بە کار دەکەینەوە’

بابەتی زیاتر

Back to top button