ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ مانچێستەر سیتی گرێبەستێکی دیکەی یەکلاییکردەوە

هەموو شتێک کۆتایی هاتووە..

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی خۆی یەکلاییکردووەتەوە و خەریکی گواستنەوەی بەرگریکارێکی پرێمەرلیگە.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر سیتی و رەیان ئایەت نوری و وۆڵڤز رێککەوتووە و پێشبینی دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا گواستنەوەکە تەواو بکرێت.

ئایەت نورری پاش بەڕێکردنی چوار وەرزی سەرکەوتوو لەگەڵ وۆڵڤز، بووە بژاردەیەکی سەرەکی مانچێستەر سیتی بۆ بەرگری باڵی چەپی تیپەکە.

مانچێستەر سیتی لەم وەرزە بەناچاری لە باڵی چەپ پشتی بە یوشکۆ ڤاردیۆل دەبەست کە خۆی یاریزانی دڵی بەرگرییە، لە کۆتا مانگەکانی وەرزەکەش نیکۆ ئۆ رایەلی لاو گواردیۆلای سەرسامکرد و لەو باڵە یاریی پێدەکرا.

ئایەت نوری لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکان 157 یاریی بۆ وۆڵڤز کردووە، 12 گۆڵی کردووە و 19 گۆڵی دروستکردووە.

لە ناوەڕاستی ئەم مانگە مانچێستەر سیتی بەشداریی جامی جیهانی یانەکان دەکات و بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاتلێتیک، بەرگریکارە 23 ساڵانییەکە لەگەڵ بلوو موون بەشداریی پاڵەوانێتییەکە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button